نۆک و ئێستر و بەڕوو سێ زۆڵن
Appearance
| نۆک و ئێستر و بەڕوو سێ زۆڵن | پەنجە و ناشی و بار هەر سێکیان کۆڵن |
| زۆڵەکی بەڕوو هەرگیز نابرژێ | پریشکی ئێستر لە کەر ئەپرژێ |
| دوو کەڵ بە دووکەڵ وا قانگ دراون | وەک لنگە بەرداش هەڵپەسێراون |
| بیرازکەر لەدەست بیراز بێزارە | بەرداش لە خۆیا هێجگار بێعارە |
| دوو مڵۆزمی تیایە ئەم شارە | یەکێ قومارە، دووەم خەمارە |
| قومارەکەیان سەری بڕاوە | خماریش نوقتەی بۆ دانەنراوە |
| بە چاولێکەری چاومان نەماوە | مایە پووچیمان بە بەر بڕاوە |
| لە دەزووی گیپە لەرز و تا ئەبڕین | بە ئاوی دەستنوێژ چاوەڕێی گوڕین |
| کفتەی جوولەکە بۆ سێبەڕۆ دار | بۆ خۆشەویستی، کوزە کەمتیار |
| بە شەو شەمالەی کۆڵانان ئەگرین | لەبەر ئازایی جەردەکان ئەمرین |
| هێشتا خەڕەک و گوڵەژەن باوە | فابریقەیەکی کەس دانەناوە |
| بۆ توتنی تاڵ مایەی سەر و ماڵ | فابریقەی شەکر کەس نایکا بە ماڵ |
| فەرقی شیرینی و تاڵی ناکرێ | نیوەی دەرامەت بە شەکر ئەدرێ |
| ئەو پارەی ئەیدەین بە شەکری بیلاد | فابریقەیەکی پێ دێتە بنیاد |
| بە «سانگەیدم» مزگەوتێ کرا | ئێمە بۆ شەکر هێلکمان بڕا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 586 و 211
1939/11/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|