نۆکەری پیر
Appearance
| ڕۆژێ لە ڕۆژان خزمەتکارێ پیر | پیرێک داوەشاو زۆر مات و زویر |
| بۆ نان و بۆ بەرگ کەوتە ڕا و بیر | چارەی نەمابوو نەیمابوو تەگبیر |
| *** | |
| چوو بۆ ماڵ ئاغا ئاغاکەی جاران | چوون پاشخوان خۆر بوو شەوسو و ئێواران |
| وتی ئاغای خۆم خاوەن دیوەخان | لەماڵما نییە تەنیا لەتێ نان |
| *** | |
| فریام نەکەوی کارم تەواوە | زەنگی بەدناویم زۆر چاک زڕاوە |
| پێویستم بۆ بەر بۆ نان و ئاوە | تەمەنی گەنجیم بۆ تۆ فەوتاوە |
| *** | |
| تاکوو هێزم بوو دێم بۆ سووتانی | پیاوم بۆ کوشتی تاڵانیم هانی |
| دزیم بۆ کردی زۆر بە نیهانی | چەن چەتەییم کرد هیچکەس نەیزانی |
| *** | |
| ژنم بۆ هێنای شەو بۆ کۆڵانان | بە پشت سەرتۆ بووم گوێبان وگوێبان |
| تۆ خەریک ژن بووی من خنجەر کێشان | ڕۆژی تەنگانەش ئەچووم بۆ مەیدان |
| *** | |
| ئەچووی بۆ دیدەن من لەپێشت بووم | وەک کەری چەرچی هەرکوڵ کێشت بووم |
| نۆکەری خۆت و خزم و خوێشت بووم | شەریکی خەم و دەرد و ئێشت بووم |
| *** | |
| بێشکەم ڕائەژەند بۆ خانم لە ماڵ | ئاڕەقم ئەسڕیت بە گۆشەی دەسماڵ |
| هەڵم ئەکێشای وەک ڕۆستەمی زاڵ | دەفر شۆرینی ناو ماڵ و مناڵ |
| وڵامی ئاغا بۆ نۆکەری پیر | |
| کوێخا خواکەرەم پیر و داڕزیو | گاڵتەجاری هۆز گشت هەتیو مەتیو |
| بۆچی نافامی کوێخای دنیا دیو | تازە تەماتە بیبە خاوەن زیو |
| پیشەی نۆکەری نازانی چۆنە | نۆکەر کە پیربوو تەقویمی کۆنە |
| فریبم نادەی نایدەم لەتێ نان | نام خڵەتێنی بە سووک و ئاسان |
| باوکت و باوکم وابوون لە جیهان | وەک من وتۆ بوون بەهەزار قورحان |
| کاتێ کە باوکت هاتە تەمەن تۆ | باوکم دەریکرد بەبێ گفتوگۆ |
| شێوەی نۆکەری و ئاغایی وایە | بەم پیرییە تازە تۆ چیت مایە |
| کوڵک و موو ڕستن مەهێنە کایە | تەنیا من وانیم ئاغا هەروایە |
| خۆت و ژنەکەت ببن بەگاوان | کەم ێەخەم بگرن بۆ بەرگ و بۆ نان |
| تۆ هەرزەکار بووی نەتبوو ئازایی | کە پیاوت ئەکوشت شەو بە تەنیایی |
| خۆت هەڵئەکێشا لەخۆت بووی بایی | کەی ئیشت کردووە تۆ بە خۆڕایی |
| ئیتر منەتت بە پۆپەی کێرم | لاچۆ لەلاما بەخوات ئەسپێرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|