نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە
Appearance
نۆکەریی دیوان هێندە شیرینە | چزووی جەزای لا، شانی هەنگوینە |
چەند خۆشە بڵێن: موشیر یا وەزیر | لای وایە «هوما»ی بۆ هاتۆتە گیر |
«میم»ی موشیر و یای وەزیر «مێ»یە | سەرمەستی «شێر» و «وزر»یش ئەمەیە |
نازانێ مەسنەد تا باڵاترە | لەگەڵ لێیان خست داخی زۆرترە |
پیاوێ سەد زێڕی دا بە کوڕەکەی | وتی: بۆ ئەوەی شتێ تێدەگەی |
کوڕ پارەی هەڵگرت لای وەزیرێ چوو | کە «صدراعظمی» سوڵتان سەلیم بوو |
وتی: وا ئەمەم بۆ تۆ هانیوە | تۆم بەم پارەیە موستەحەق دیوە |
وتی: تێناگەم! چۆن حەقی منە؟ | ئەم قسەیەی تۆ بێ سەر و بنە |
وتی: کە یاوز لە سەدرئەعزەمان | چواری کوشت و تۆ، هاتیە جێی ئەوان |
وتی ڕاست ئەکەی مەرگم لە پێشە | بەڵام ئارەزووی بەرزی بەکێشە |
بنیادەم تیغیان لەسەر ڕاگرن | بۆ سەدرئەعزەمی خۆیان ناگرن |
پشیلە ڕزگار بوو لە دەست تیرەزەن | وتی: مشک و ژێر کەندووی پیرەزەن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 777
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|