نوور ئاوا
Appearance
| لەو دەمەی هەر کە لات کردە ئەم لاوە | زیندەوەر هیچ نەما یەک بەسەر پاوە |
| لە برسکانی ڕەنگی ڕۆژی ڕوخسارت | ناوی دڵ بوو بەشاری نوور ئاوە |
| لە گەزەنگی هەتاوی تاوی دیدارت | ئاگری جیایی سینە کوژیاوە |
| دڵ نیشانەی بەهاری ڕووتی گرت | بۆیە نایێ لە چاوی من ئاوە |
| ژیری، هۆشەنگی هەر وەک ئەفلاتوون | هۆشی لای هێزی شۆخی تۆ ساوە |
| سەد هەزار مەردی گوردی وەک فەرهاد | بۆ شرینی ڕۆحت بەگەشکە تاساوە |
| هێزی دڵگیری ڕەنگ و ڕووی چارەت | چییە زانا لەوێ نەزان داماوە |
| تۆ لە کوێ وو من لە کوێ تۆ چی و من چی | خۆشەویستی ئەسەل هۆگری پیاوە |
| چییە یەک دەم لە من بەڕۆژ و شەو | گوم نی وو، دڵ لە دووری سووتاوە |
| خۆشەویستی نەبێ جیهان کپ و ناخۆشە | سوودی دڵدارییە زیندەوەر ماوە |
| شۆخی شیرینی من، مەڵێ ئەسیری پیرە | پیر بەدیداری مینەویت لاوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|