نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان
Appearance
| نموونەی ڕوویی تۆیە ماهی تابان | نەزیری موویی تۆیە ڕەنگی قەتران |
| لە شەکرباری لێوت بێ نەسیب بووم | بەڵێ، هەر تەنگ ڕۆزین ئەهلی عیرفان |
| بە ماچێکی دەبەخشم گەر کەرەم کات | جەمیعی خەرج و دەخڵی مۆڵکی بابان |
| برۆ و ڕۆخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت | شەو و ڕۆژ و هیلال و عیقد و مەرجان |
| بِحَمد الله ئەتۆی ئەمڕۆ بە خووبی | لە جێی فەرزەندی خاسی پیری کەنعان |
| نە من ماچی لەبی تۆم بوو بە قسمەت | نە ئەسکەندەر گەیشتە ئاوی حەیوان |
| بە زاهیر کەم دەبەم ئیسمی ویساڵت | لە خۆفی حاسید و بیمی ڕەقیبان |
| حیکایەت بوو لە توولی زوڵفت ئیمشەو | هەتا جەمعی ڕەفیقان بوون پەرێشان |
| وەرە تەسلیم کە ڕۆحت با خەلاس بی | ئەتۆش تاهیر وەکوو جەمعی ڕەفیقان |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |