نزیر و شافە
Appearance
| نزیر و شافە... | وەرن مەلاگەل نزیر و شافە |
| دیوانێ بکەین وە شەرعی مافە | مەیکەن وە کۆمەک لە چوارئەترافا |
| یەک یەک لە گەڵما هەڵکەن کلافە | بزانیم کام دین وەکی شیرسافە |
| دیارە دینی یار پاکو بێ لافە | لە ناو کاکەییان هەفت قولەی قافە |
| سایەی یەک قولەی لە ئەز مەعافە | منیش کەوتمەناو هەڵقەی تەنافە |
| پێم مەعلووم بوگە، جووقەی جوغرافە | وەرن بوێژن هەر کام هەڕافە |
| وازدەن لە قورئان، مێژن، گەزافە | مابەین ڕاستی قەوڵ خەلافە |
| وەر نە گشت دەیدەم بە ئاوی تافە | دەچمە لای ئسحاق نووری ناو جافە |
| ئێوە بمێنن وەی دلێ زافە | حوسەین بەهای، بۆتان سەڕافە |
| بتانخاتە قەوڵ ڕای عرفان بافە | چونکە خەفانتان لەو خوێن و کافە |
| ئاخر دینتان بی وە زەرافە |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |