ناڵەی پیری پیران (II)
Appearance
| ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی | ئەلەکتریکی تەلی بینایی |
| ڕێم لێ شێواوە و گردەنشینم | بیناییم لێڵە و تۆی پێ نابینم |
| ڕێگام نیشان دە پادشای بزورگ | گورگی بۆزت کرد بە دەلیل بۆ تورک |
| «یونس» ت لە ناو زگی ماسیدا | ژیان و چرای لیقای خۆت پێدا |
| ئەو «لا إلاە إلا أنت» ەی وت | بەزەییت پیا هات ڕەحمت بۆی بزووت |
| من لە ئەزەڵدا ئەمەم کردە بەر | بۆیە باوەڕم کرد بە پێغەمبەر |
| ناشمەوێ ببم بە فرستادەت | تەنها سەرخۆش بم بە نەشئەی بادەت |
| هۆشێکیت داومێ کە دنیام نەوێ | خۆشەویستی تۆم ئەگەر بەرکەوێ |
| با وجود قەهرت پیاو دەسووتێنێ | کەڵکی خواردنی خۆشی نامێنێ |
| قەی ناکا ئیتر هیچی خۆش ناخۆم | تەنها مەیلێکی خۆت بنێرە بۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|