ناڵەی پیری پیران (I)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ناڵەی پیری پیران  (1950) 
by پیرەمێرد

موناجات - نیسانی ساڵی ١٩٣٧

ئەی بەخشایندەی خاوەنی عەتا ئەی خوداوەندی پۆشیدەی خەتا
ئەی بێ نیازی تەواو نەناسراو ئەی تەنها ناودار، هەزار و یەک ناو
ئەی دەسەڵاتدار، دەست ناگاتە تۆ ئەی پەروەردگار، هانای گشت بە تۆ
نەشئەیەک بدە بە گیانی مردووم ڕووناکی چاوی هەوا کوێر کردووم
خوایە نازانم چیم لە تۆ بوێ؟ هەرچیم ئەدەیتێ من ئەوەم ئەوێ
پەروەردگارا عوزرم پەسند کە لە ڕاستی گوناهـ جڵەوم توند کە
هەموو عومری خۆم، خۆم دام بە بادا هێشتاکو شەیتان یەخەم بەر نادا
بوون و نەبوونم لەلا یەکسان کە لە وەختی غەمدا شادیم ئاسان کە
خوایە ئەترسم لە گوناهی خۆم دەستم ڕاکێشە دەستەوسانی تۆم
خوایە خوماری تۆم وا لەسەردا شیعری سوپاسی تۆم وا لەبەردا
سەر و زمانم بە فکر و سبات هەروا بێڵەوە هەتا دێمە لات
نەنگی دنیایی لە لای من خۆشە بە نەنگی لای خۆت من دامەپۆشە
سەرم بە سەودای عەشقی تۆ گێژە خاکی ڕوو زەردیم پیادا مەبێژە
خۆشەویستیی تۆم هەڵبژارد بۆ خۆم لەرێی ڕەزاتا هەروا بەڵا جۆم
گەمێیەکی «نوح» بڕەخسێنە بۆم لە گێژ سەرکەوم نەکەومە بن گۆم
پەروەردگارا هەرچیت هەڵبژارد خەرمانی هەستی ئەوەت دا بە باد
بەوە موفلسن خەڵک کە نیانە من بە بوونی زۆر ماڵم وێرانە
فەزڵت وەک لێشاو، شوکرت بێ پایان غەیری تۆ کەسم نییە لە جیهان
خوایە ئەو کەسەی کە تۆ ئەناسێ کەسی تر ناکڕێ بە لەتە داسێ
مەیلی تۆ وابێ بچمە جەهەنەم بەهەشتم ناوێ بە ڕەزا بەندەم
خوایە دانام کە، نەک دانای بەدحاڵ بیناییم بەرێ پێی نەکەومە چاڵ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse