ناڵینم لێ بۆتە کسن و ئیشم هەر غەمخوارییە
Appearance
ناڵینم لێ بۆتە کسن و ئیشم هەر غەمخوارییە | ڕۆژم هەر ڕیتنی ئەشکە و شەویشم بێدارییە |
ڕەحمی جاران بۆ بەسەرچوو؟ بۆ فەرامۆشم ئەکەی؟ | ئەی نازانی دەردی هیجران چەند موشکیل و کارییە |
گوێ مەدە قەولی موفەتتین با بەڕاستی پێت بڵێم | ئەو سەگە مەلعونە دایم ئیشی هەر بەد کارییە |
من لە ڕێی تۆدا گەلێ ڕۆژگاری تووشم بردە سەر | وازبێنە لەم بەزمە تازە کاری تۆ دڵدارییە |
لەم دنیا تەنیا چرایەک سۆزی ئیشقی تۆم هەبوو | گەر خامۆشی کەی یەقینەن ئەو پەڕیی بێ بارییە |
نەو گوڵێکی باغی نازی کەس ناتوانێ من نەبێ | بۆنت بکات بڵێ ئەمە نیعمەی بارییە |
سەیر ئەکەم دیوانی شعرم پڕ لە ئیشقی تۆیە تۆ | دەسا تۆیش ڕەحمێ بفەرموو بەم ناتیقە زارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|