ناوقەدی چلەی زستان پچڕا
Appearance
ناوقەدی چلەی زستانمان پچڕا | ئەمڕۆ پشکۆکەی هەوامان گڕا |
هەوا بە تینی ئەو تەشقی شکا | پەنجەی لە گۆ چوو پێکەوە لکا |
بەفری سەرچاوەی زەڵم توایەوە | هەتاو کەوتە تین ڕۆژ گەڕایەوە |
لەوبەرمانەوە، لە نێرگسەجاڕ | نێرگس بە بۆنی خۆشی کەوتە جاڕ |
بەو چاوە جوانەی وەک دیدەمەستان | ئاگری خستە ناو جەرگی زستان |
شێوەی شیرینی نێرگس لەو ڕێیە | ئەفسوونی شێوەی شیرینی پێیە |
کە ئەڵێن نێرگس ئەڵێ کێ؟ ئەو کەس | گۆشەی چاکی دڵ بەرنەدا لە دەس |
ڕاستەوە بوونە بەو چاوە جوانە | بە دوولا نەشئەی بۆ دڵ و گیانە |
1941
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|