نامەی فرمێسکاویم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
نامەی فرمێسکاویم  (1966) 
by عوسمان عوزێری
نامەی من بۆ تۆ پەری خان تەواو نابێ بە هەزاران پەڕە ستەمە کۆتا بێ
سەدان هەڵبەستی بەکوڵی تر بنووسم بۆت دەربڕم سکاڵا و سۆز و ئەفسووسم
باس بکەم چەندە پەشێوم لە دووریت چەند شێواو و پەرێشانم بەزویریت
چۆن خەم وەک تەم ڕۆژی لێ کردووم بە شەو دووریت چۆن لێی حەرام کردووم خۆراک و خەو
هەرچەند بنووسم دەربڕم هەستی بەکوڵ بە فرمێسکی خوێنینی چاو، زووخاوی دڵ
کۆتا نابێ و دڵیشم ئاو ناخواتەوە هەر ئەترسم بمرم من بەو ئاواتەوە
کە پێکەوە وەکوو خەڵکی بەختیارانە بژین لەدوای ئەو سزا و سەختی زیندانە
ئەو هەموو سۆ و ئەشکەنجەیەی چێژاومانە ئەو گشت باری ناخۆشییەی کێشاومانە
تۆڵەی هەموو نەکەینەوە گیانی شیرین بە خۆشی و شادی پێکەوە هەموو بژین
بەڵام نا گیانە تاکوو بووین بە وەفا و جوان لەگەڵما هاوبەشی ژینیت هەتا نەمان
هەر ئەگەینە ئەو ئاواتەی کە هەمانە کە پیرۆزترین ئامانجی هەردووکمانە
چونکە ڕاستی و پاکی گیانە سەرئەکەوێ چەوتی و ناپاکی و بێوەفا هەر ئەنەوێ

1962/07/25

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse