نامەیەک بۆ جەنابی شێخ عوسمانی بیارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
نامەیەک بۆ جەنابی شێخ عوسمانی بیارە  (1965) 
by قانع
پەرێشانیی دڵم ئەمڕۆ بە هیوای لوتفی عوسمانە کە خاکی مەقدەمی بێ شک، دەوای دەردی دڵ و گیانە
ئەگەرچی هەر دیار نیم و بە چەشنی زەڕڕە ناپەیدام بەڵام دەرکەوتنم قوربان بە شوعلەی شەمسی تابانە
چ خۆشە هەڵترووشکانێ لە بەر قاپیی مورادی تۆ بە شەرتێ تۆش بڵێی یاران ئەوە یارۆی مەریوانە
مەلا نازی بە عیلمە؛ سۆفی، فەخری ویرد و ئەورادە منیش ئوممێدی دارەینم لەلای تۆ لوتفی جارانە
مەفەرموو بۆ نەهات، ئەڵبەت نەماوە شۆر و ئیخلاسی بزانە مانیعم پیری و خەتای سەرما و بارانە
لە بیرم دێ کە ئیمزام «قانع العثمانی» دانابوو بڵێم چی ئێستە بەدبەختم، ئەڵێن مونکیر بە شێخانە
بە چاوی باتینی بڕوانە قوربان بۆ دەروونی من ئەزانی قانعم مەحکەم لە سەر ئەو شەرت و پەیمانە
وەڵامی شێخ عوسمانی بیارە بۆ قانع
قانع لە حەشاری کەوکوشتنا کە «کۆڵیت»یشی پێ دەڵێن بە پارچە هەڵبەستێک نامەیەک بۆ شێخ عوسمان ئەنووسێت، ئەم شێعرانەی خوارەوە وەڵامی ئەو نامەیەی قانعە.
هۆشیاری حەشاری خیرەدی دەرکی نەچیران سەییادی کەوی زیرەکی مورغانی سبەینان
چەند خۆشە سبەینانە کە گوێ دەگری لە دەنگی نەززارە دەکەی خاڵی مل و لەنجەیی جەیران
ئەو کاتە کە پێکات بە پەیکانی خەدەنگ یاڕەب نەشکێ پەنجەیی سەرماشەیی شێران
بیکە بە کەبابی فڕنی کورەیی سینە سینەم کە شەرارەی کوورەیە و لەهبەتی نیران
ئانێ کە چزەی دێت و پڕوزەی سەری سیخی شێخێ، بەنەزەر بێنە پڕوزەی دڵی بریان
چون شوبهەتی کزەی جەرگی منە زوو بکە یادم یاڕەببی هەموو سەیدی تۆ بێ تەیری مەریوان
پۆل پۆلی کەو و قاز و قوڵنگ، سۆنە و کۆتر گیرۆدەیی دەم داوی تۆ بێ کێوی شەمێران
هەرچەندە کە نەینێری بەشی من نیوەیی ڕانی هەر بەو خەبەرە قانعە دڵ، مەیلی بە سەیران
چ بکەم لە دڵ و تالیعی کەچڕەوتی زەمانە من مامەوە کەمبەخت وەکوو خانی «سپێران»

«موخلیسی قوبووڵنەکراو: قانع»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse