نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس
Appearance
| نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس | چار و عیلاجێکم بکەن شێخ و حەکیمان ئەلغییاس |
| درد و برینم کارییە، ناڵاندنم بێچارییە | بۆ چاری ئەم بیمارییە حەیرانە لوقمان ئەلغییاس |
| گاهێ بە بەدری ڕوومەتی یار نیوەسووتم وەک کەتان | گاهێ ئەوە خورشید و میش، وەک زەڕڕە ڕەقسان ئەلغییاس |
| داوێنی یارم چوو لە دەس، تەسکینی دڵ نایە بە کەس | دڵ وەختە بشکێنێ قەفەس وەک عەندەلیبان ئەلغییاس |
| فرمێسکی خوێنینم نەما، چاوی جیهانبینم نەما | وا ڕۆحی شیرینم نەما، چی بکەم بە قوربان ئەلغییاس؟ |
| يا نار و كوني مطلقا، ئاگری دڵی نەکوژایەوە | ئەم شەو دزێ وا ئاگری بەردا لە خەرمان ئەلغییاس |
| هاوار و زاری پیشەمە، بێ شک ئەڵێی چاوئێشەمە | دەردی دەمار و ڕیشەمە، جەمعی موسوڵمان ئەلغییاس |
| نیل و فوڕاتی چاوی تۆ خەرمانی پێ ناکوژێتەوە | ئاوی سەبووری بێنە دەس، بێ سوودە گریان ئەلغییاس |
| عومرێکە واوەیلا دەکەم هەر شیوەنی لەیلا دەکەم | مەجنوون سیفەت وێڵی سەحرا و دەشت و بیابان ئەلغییاس |
| سابیر لەبەر مەجنوونی ڕووت بۆتە کەتانی نیوەسووت | فەرموو بڵێ نەختێ سکووت، تۆ بیی و قورئان ئەلغییاس |
| سابیر بە گریان و فوغان ناکوژێتەوە خەرمانەکەت | تا ئاوی سەبری پیانەکەی بێ سوودە ناڵان ئەلغییاس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|