ناسر ڕەزازی/پایزە و پایزە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پایزە و پایزە
by ناسر ڕەزازی
ئەم ھەڵبەستە فۆلکلۆرە.

* * *


پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

وەرزی ھاتنەوەی کۆچ و کۆچ بارە پایز
بۆیە مات و خەمبارە ھەر وەک بووکی زیز

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

ھەوار و ھەوار چۆڵە جێ ژوانگەی یاران
ھاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشیەی جاران

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

بەرگی خەم دایپۆشیوە کوردستان یەکسەر
ھەر قەل و گاڵاوە گەر دوور بێ لە کاسەر

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران