ناسر ڕەزازی/سڵاو پێشمەرگەی قارەمان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
by ناسر ڕەزازی
ئەم ھەڵبەستە کاری مامۆستا ھێدیە.

* * *


سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین رۆڵەی کوردستان

پڵنگی سەرشاخ و ھەردان
ھەڵۆی خوێناوی سەر بەردان

شەڕی من شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە

کوڕی کوردی ئازا و دلێر
ھەستە راپەڕە وێنەی شێر

لە کوردستان رامێنە تیر
وێران بووە وڵاتی زەنوێر

ئەو خاکە خاکی کوردیە
خۆ خاوەنی دیکەی نیە

سەبەب بۆ ھێرشی وی چیە
کوردستانە و کورد خێویە

شەڕی من شەڕی ژیانە
شەڕی باوڕ و ئیمانە
بۆ ئازادی کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە