ناسر ڕەزازی/دەمی راپەڕینە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دەمی راپەڕینە
by ناسر ڕەزازی
ئەم ھەڵبەستە کاری مامۆستا گۆرانە.

* * *


دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین!

ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین؟

پەلامارێ، ئەی کورد، عەرەق رشتنێ!

لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ!

بە یەک بوونە گشت:

پتەو بوونی پشت!

بە یەک بوون ئەبێ:

گەلت پێش کەوێ!

دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین!

ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین؟

بە لادا بکە چاکی مەردایەتی ..

درێغی مەکە گیان لە کوردایەتی ..

،بگرمێنە وەک شێر، بچۆ ناوی بەرد

بڵێ: کوانێ ھەقی ژینی ئینسانی مەرد؟

درشت تاکوو ورد

نەکەین دەست و برد

بە ھەق چۆن ئەگەین؟

پشوو چۆن ئەدەین؟