ناسر ڕەزازی/دوورم لێتان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دوورم لێتان
by ناسر ڕەزازی

* * *


ھۆ ھۆزەکەم دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێدەنگم

ھۆ خاکەکەم
رەنگی سوور ئاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێرەنگم

من بێ ئێوە باڵدارێکی باڵشکاوم
کانێکی وشک و بێ ئاوم

دوورم لێتان

بەڵام براکانم ئازاری زامەکانتانم

دوورم لێتان

بەڵام ھاوڕێکانم ھاودەمی ڕۆژ و شەوتانم

دوورم لێتان

بەڵام کەسەکانم بۆ ھەمیشە لەگەڵتانم
ھاوخوێنتانم، ھاوبیرتانم
من گیانفدای کوردستانم