ناسر ڕەزازی/بەھارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەھارە
by ناسر ڕەزازی
ئەم ھەڵبەستە فۆلکلۆرە.

* * *


ئەوە بەھارە گوڵ سەر دەرتێرێ
بەڵام گوڵی من بە خاک ئەسپێرێ

ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار رەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە دایە گیان، لە جەرگی بە سۆم

نەمامێکم نا بە لێو چەماوە
نەمام ھاتە بەر لێمیان سەندەوە

نەمامێکم نا، نەمام بەر بێرێ
نەمزانی نەمام ریشەم دەرتێرێ

ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار بێ ھانام
جەرگ سووتان ریشەی لە بن دەرھێنام