ناسر ڕەزازی/بۆچ دەمکوژی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بۆچ دەمکوژی
by ناسر ڕەزازی

* * *


بۆچ دەمکوژی بە چاوان
ناسکێ نازدارەی باوان
لە سەر چی لێم تۆراوی
بە بێ سووچ و بێ تاوان

گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم
کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
دەبڕۆ وازم لێ بێنە
بەسیەتی ئیتر مردم

گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و دڵ پەشێوم
بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردم
وەی قوڕت بە سەر بپێوم

گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت