ناسر ڕەزازی/بارگەی خەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بارگەی خەم
by ناسر ڕەزازی

* * *


بارگەی خەمم ھەڵگرت و ھاتم بەرەو شارەکەم
ھاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەسس و کارەکەم

بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم

ھاتووم وەکوو شەماڵێک چڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ ھەڵوەرێنم

کە من نمەی باران بم، ئێوەش ئاوێنەی باخمن
ھەرچەندە لێتان دوور بم ھەنسک و ئاھی ناخمن

دڵم پرسەخانەیە، سەرم بەفری زستانە
ھەمیشە خەم لە چاوما باڵاترین میوانە

وەک باڵندەی لانەواز، تەڕە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم