ناسر ڕەزازی/ئامینێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئامینێ
by ناسر ڕەزازی
ئەم ھەڵبەستە فۆلکلۆرە.

* * *


ھەر کەسێ بیکا غەریبنەوازی
خودا و پێغەمبەر لێی دەبێ رازی

ئامین و ئامین ئامینێ جوانی
ھەستە ب بڕۆین وابوو بەیانی

شەرتە گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ لە خزمەت تۆوە

ئامین و ئامین ...

جا چۆن شێت نەبم نەدەم بە سەردا
حەیفە بۆ من و تۆ دەستمان لێک بەردا

ئامین و ئامین ئامینێ جوانی
ھەستە با بڕۆین وابوو بەیانی