نازەنین
Appearance
| ئەلا ئەی نازەنینی شۆخی شۆخان | غەزالە تاقەکەی سەر بەندی کوێستان |
| مەکانت کونجی دڵمە، زۆر نزیکی | لە بەر چی نابییە ئاوازی گریان؟ |
| بە خەم گەر بمکوژی، ئەو وەختە شادم | کە خاکێکم ئەبم بە تۆزێ دامان |
| ڕەقیب بۆیە ئەزانێ من لە لاتم! | کە بولبول داییما، ها، لە گوڵستان |
| لە کوشتن چۆن ئەترسم ڕۆژی سەد جار؟ | کە لێوی تۆیە چەشمەی ئاوی حەیوان! |
| دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد | خراپی کرد، هەواڵی دای بە هەزاران |
| زەمانە ئیش و کاری هەر بە عەکسە | چ نسبەت قانع و ئیشقی جەوانان؟! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|