نازک تەدارەک
Appearance
| نازک تەدارەک فەسڵی بەهارە | زەریف ئاڕایش هەردە و کۆسارە |
| گوڵ شێوەی ڕوخسار ئازیز ئەنوێنێ | بلبل بە ڕوویا وەک من ئەخوێنێ |
| گوڵاڵە شەونم سەرمەستی ئەکا | دڵی ڕووی یارم بەدمەستی ئەکا |
| فرمێسکی چاوم شەتاو ئەدا جۆش | وەنەوشە لە تاو دەردی من شینپۆش |
| ئای بۆ دڵخۆشێ کە زاری نەبێ | غوسسەی بێ مەیلیی دڵداری نەبێ |
| بدا بە قیبلەم عەرزەی زەلیلیم | باش تێی گەیێنێ لە هەردەگێڵیم |
| بەڵکوو ڕێک کەوین ڕۆژێک لەگەڵ یار | سەیری بەهار کەین دیارە و دیار |
| سا نەی چی دەی نەی، های دروێش دەفێ | قەزای پەنجەکەت لە گیانم کەفێ |
| تۆ بە سەدای دەف، ئەو بە نەوای نەی | جەرگم لەت لەت کەن، ڕیشەی دڵ کەن پەی |
| ئای بۆ ساقییەک چواردە ساڵە بێ | بینی شەرابی پڕ پیاڵە بێ |
| بەڵام شەرابی کۆن و چل ساڵە | بەڵکوو ڕزگار بم لە دەست ئەم حاڵە |
| ئەموت پیشەی عەشق خاری شێرگیرە | چنگی چنگ نییە قولاپی شیرە |
| پەنجەی لەناو جەرگ هەرکەسێک گیر کرد | ئامانی نادا ڕیشەی دەرهاورد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|