Jump to content

نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند!

From Wikisource
نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند! (1936)
by ئەدەب
310012نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند!1936ئەدەب
نازک بەدەنا، لەعل لەبا؛ جەور و جەفا چەند! بۆ ئەم دڵی زارم؛ بەجەفا تیری بەڵا چەند!
شیرین سوخەنی، غونچە دەهەن؛ توندیی و تەڵخیی بەم تەرزە دەگەڵ بەختی منی نامە سیا چەند
تا چەند بەمیهر و ستەم؛ ئەو بیم و ئومێدە! یا بمکوژە، یا ڕووم بدەرێ، خەوف و ڕجا چەند
لەو جەعدی موعەتتەر، کە لە ڕووی شەرمەوە لارە مننەت لە گوڵاب و گوڵ و ڕەیحان و سەبا، چەند
تۆ خوسرەوی خووبانی؛ هەموو ئێمە گەدای ڕووت ئەی پادشەهم؛ جەور دەگەڵ ئێمە گەدا، چەند!
تا تارێ لە چین و خەمی مووت، عەتر فشانە کەس ناڵێ: من و نافە و تای مشکی خەتا چەند
دائیم لە دڵم بیم و ئومێدی موو و ڕووتە یا بیکوژە، یا ڕووی بدەرێ، خۆف و ڕجا چەند
ئەم عەهدە کە مەعدوومە: وەفاداریی یاران لەم دەرگەهە دامان؛ بەئوممێدی وەفا چەند!
بۆ شەئنی شەهان عارە؛ تەتاول بەگەدایان ئەی پادشەهم، جەور دەگەڵ ئێمە گەدا، چەند
دەردێ نییە دەردی مە، کە چارەی بەدەوا بێ دەردێکە؛ عیلاجی نییە، دەرمان و دەوا چەند
دەردێ نییە دەردم کە ئەوا چارە قبووڵ کا بێ وەجهە لە لام، ڕەنجی تەبیب، سەبر و دەوا چەند
بەحرێکە خەمی عیشق، هەزارانی وەکو تۆی غەرقابی فەنا کرد، ئەدەب، فیکری شەنا چەند


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.