نادان ئەگەر بێ و ژوور دانا کەوێ
Appearance
| نادان ئەگەر بێ و ژوور دانا کەوێ | دانایی دانا، هیچ داناکەوێ! |
| دووکەڵ لە ئاگر هەر چەند لە ژوورە | ئەو چاو دێشێنێ و ئەو بۆ چاو نوورە |
| بڕوانە «برۆ» بەسەر چاوەوە | ئەو کەچ و ئەم ڕوون لە سەرچاوەوە |
| دڕک و داڵ کە وان بەسەر دەریاوە | قەدری مرواری پێ نەشکاوە |
| کەری کوڵ کە پێش حوشتر ئەکەوێ | بەوە قیمەتی حوشتر نانەوێ |
| مەڕوانە ئەوە کە ئەمڕۆ دوونان | «قەلە مردارێ» کردنی بە چوار نان |
| گڕ و پفێکە ئاگری دزان | کە ڕۆژیان لێهات، لە تەندوور خزان |
| پەرێزت پاک بێ، با گوڵەوەچن | لەسەر شوێن پاکی لێت بێ بە دوشمن |
| کەروێشک لە خەودا چاوی ئەبینێ | کە «دیاردیت» لێ کرد توند ئەیقووچێنێ |
| ئەوەی کە ئابڕووی نا بە تاقەوە | کاتێکت زانی بوو بە فاقەوە |
| مەلی بەسەزمان گۆشتی ئەخورێ | دڕندەیش گۆشتی دەرخوارد ئەدرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 740
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|