نابینا منم
Appearance
| ئەی لە کونهی زاتی پاکت کوێر و نابینا منم | وەی لە بازاڕی سیفاتت بێ سەر و سەودا منم |
| گەر خواناسی وەها بێ پێشەواکان کردیان | قوڕ بەسەر خۆم لەم زەمانە هەرزە و ڕیسوا منم |
| هەر کەسێ بۆ خۆی تەریقی حەقشوناسی گرتە پێش | کەس نەناس و بەش بڕاو و سەرکز و شەیدا منم |
| ««لَيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ» نەمگرتە گوێ | بۆیە ئێستە موستەحەققی ئاگری عوقبا منم |
| ئاگری هەوڵم بەجۆش و هەڵمەتی حرسم گران | دائیما غەرقی خەیاڵی پووچ و بێ مەعنا منم |
| واعیزێ گەر خێری خۆی وەعزم بدا من پێی ئەڵێم | ژاوە ژاوت لابە واعز موفتی و مەللا منم |
| موژدە بێ ئەی قانعا ڕەحمی خوا بۆ عاسییە | جا کە وا بوو موستەحەققی ڕەحمەتی عولیا منم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|