مەیموون و دارتاش

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەیموون و دارتاش  (1950) 
by پیرەمێرد
پیاوێکی دارتاش مەیموونێکی بوو بۆ هەموو ئیشێک لەگەلیا ئەچوو
هۆگری بووبوو لای هەڵوەستابوو مەیموون شاگرد بوو، دارتاش وەستا بوو
کە ئەیوت: تەشوێ، زوو بۆی ئەهێنا شەقەی مشاری بۆ دائەهێنا
ڕۆژێک وەستاکەی داری ئەقڵاشت جارجارە بە پواز لەنگەری ئەداشت
بە تەور دارەکەی ئەقڵیشاندەوە بە پواز لە یەکی ئەڕەواندەوە
وەختی نیوەڕۆ کە چوو بۆ سەر ئاو مەیموون هاتە جێی وەک وەستای تەواو
خۆی قیت کردەوە و لە جێی ئەو دانیشت کلکی خۆی بە شوێن قڵیشدا داهێشت
پوازی دەرهێنا و کلکی پێوە بوو کەوتە قیژ و هووڕ ئاگری تێ بەر بوو
کلکی مەیموونی تونگ تێ چەسپیبوو قڵیشی جێی پواز یەکدگیر بووبوو
مەیموون غەشیم بوو، بوو بە فاقەوە ئەیناڵان بە دەم واقەواقەوە
لە واقەی مەیموون خەڵک گرد بوونەوە چوونە پێشەوە لێی ورد بوونەوە
کلکی گیرا بوو لە قڵیشی دار ڕێگای نەدەبوو کەوتبووە هاوار
وەستا لە تاوا سەراوی نەکرد هاتەوە پوازی لێدا دەستوبرد
مەیموون ڕزگار بوو بە کولەمەرگی بەڵام ژانەکەی گەیشتبوە جەرگی
مەیموون چۆن ئەبێت بە وەستای دارتاش بلبل و لەقلەق نابن بە یۆڵداش
ناگاتە پایە مەردی ناحساب نان بۆ نانەوا، گۆشتیش بۆ قەساب
قەت ڕێک ناکەون حوشتر و قەزازی هەورامی و سواری، مەلا و ڕمبازی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse