Jump to content

مەیلی ژاپە

From Wikisource
مەیلی ژاپە (1962)
by ئەسیری
307968مەیلی ژاپە1962ئەسیری
مەیلی ژاپەم هەیە ئێرانە هەوای چاکی نییە پیاوی ئەم جێگەیە زانستن و ئیدراکی نییە
عەیش و نۆشێکم ئەوێ بێ کەدەرو بێ غوسسەبێ گۆی زەوی ڕاستت ئەوێ بێ قڕە خۆراکی نییە
بچمە گۆڕەوە زۆر چاترە لەم زندەگییەم بەس نییە مردوو لە گۆڕا لە کەسێ باکی نییە
وام ئەوێ هیچ کەسی گەل ملکەچی هیچ پیاوێ نەبێ لام وەهایە گەلی وا ئەمڕۆ لە هیچ خاکێ نییە
لە غەمی گەل لەشی ڕەنجیدەیی من کەڵکی نەما دەفڕێ ڕووح لەلانەی هەوەسی لاکی نییە
چونکە پێک نایێ وەها زوو بەزوو هیوایی دڵم تێ دەنۆڕم کە لە هیچ لایەوە ڕووناکی نییە
سووم دەبێ کورکی لەبەر، لاستیکی بێگانە لەپێ هێندە کوردی لە بەفر پەستەک و کالاکی نییە
چوار سەد ساڵ بوو بەبێگانە چ خەرجێکت ئەدا ڕۆژێ ئێستا کە هەزارت دەکوژێ باکی نییە
ئەو کەسەی بیری هەبێ پڕ دڵی قەهر و دەردە بەشەق و بار و کوتەک هەر کەرە غەمناکی نییە
کەسێ هێشکچییەتی بۆ گەل و نیشتمانی نەبێ بەخودا هێشکی بۆ خوشک و ژن و داکی نییە
بەسە ئەم دەرد و غەمە مەمرە ئەسیری دەبژی هۆشیاربۆتەوە گەل، هیچ مەڵێ ئیدراکی نییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).