مەیاڵۆزێنە زوڵفت مەیخەرە بەر دانەیی شانە
Appearance
مەیاڵۆزێنە زوڵفت مەیخەرە بەر دانەیی شانە | بە شکڵی ئێستەکەی جوانە کە وا پەخشانی سەر شانە |
بە ڕەنگی زاهیرم باوەڕ مەفەرموو شاد و خەندانم | تەماشای خانەیی سینەم بکە ئێرانە وێرانە |
مەیێڵە ناحەزانت چاو ببڕنە باغچەیی سینەت | مەبادا دەس بهاوێژن بۆ ناو ئەو باغ و بێستانە |
لە کۆڕی عەشقبازانا چراغی ڕووت ببینێ دڵ | بە ناچاری لە دەوریا هەر وەکو پەروانە سووڕانە |
کە خورشیدی ڕوخت بینم سەباحی مەحشەرم هەڵدێ | کە زوڵفت دایبپۆشێ تەنگی بانگی نوێژی شێوانە |
دڵم زێڕێکە بێ هەمتا لەناو بۆتەی غەما سووتا | لە گەرمی ئاگری ڕووتا لەتاوانە لە تاوانە |
عەمارەتگاهی دڵداران بوو سینەم ئێستە بیبینە | بەجارێ دار و پەردووی داڕووخا ئەم خانە وێرانە |
هەتا کەی کەم سەبووری، ئەی سەبووری تووت هەڵگیرێ | شەو و ڕۆژم بناڵێنم بەدەم ئەم دەردی هیجرانە |
برینی دەردی دڵ عورفی تەداوی ناکرێ ئیللا | تەبیبی ڕووی مەگەر بیکا عیلاجی ئەم برینانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|