Jump to content

مەکتەب ژیانی میللەتە باخی حەیات و وەسڵەتە

From Wikisource
مەکتەب ژیانی میللەتە باخی حەیات و وەسڵەتە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308660مەکتەب ژیانی میللەتە باخی حەیات و وەسڵەتە1941موفتی پێنجوێنی
مەکتەب ژیانی میللەتە، باخی حەیات و وەسڵەتە بۆ ئەهلی دنیا جەننەتە، هەر کەس نەچێ بێ هیممەتە
باخێکە مەکتەب پڕسەمەر، ڕووناکە وەک شەمس و قەمەر شوعلەی ئەچێ بۆ دەشت ودەر، پڕ عەیش و نۆش و عوشرەتە
ئەی کورد ئەگەر تۆ عاقڵی، وەک بولبولی شەیدای گوڵی بۆ چی لە مەکتەب غافڵی، زانست بە پیری زەحمەتە
عیلم و مەعاریف بۆ بەشەر، کەبخێکە پڕ لەعل و گەوهەر وەک تاجی شاهی بیکە سەر، ساحێب بەها و قیمەتە
گەنج ساحیبی بەقا نییە، زەحمەت بە بێ بەها نییە سستی لە سنعەت چا نییە، دووری لە مەکتەب وەحشەتە
ئینسانی بێ عیلم و عەمەل، وەحشێکە وەک حەیوانی شەل مەهتووکە تا ڕۆژی ئەجەل، بێ قیمەت و بێ حورمەتە
هەرکەس کە وا هونەروەرە، لە فکرا زۆر مونەووەرە بە وێنەی ماهـ و ئەختەرە، هەر مەکتەب و هەر سنعەتە
ئەی کورد هەتا کەی غافڵی، خۆ تۆ لە عومرا کامڵی بۆ هیچنەزان و باتڵی، تاکەی لە سەر ئەم حاڵەتە
مەجبووری خۆراکیت و جل، عومرت کە چوو بۆ دەوری چل چی فێر ئەبیت خاکت بە مل، ئەمڕۆ کە ڕۆژی دەرفەتە
موفتی لەڕێی چاکی وەتەن، دووسەد جنێوت پێ ئەدەن بشکێنە ئێسقان و بەدەن، بۆ تۆمەئالی ڕەحمەتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).