مەکتەب و قوتابخانە
Appearance
| ڕۆڵەیی ساوەت لە بۆ مەکتەب بەرە | کوردە ئەو جێگایە ئەمڕۆ جێی فەڕە |
| خوێندەواری پێگەیشتووی مەکتەبە | بۆ هیوایی گەل بەکار و ڕەهبەرە |
| ئەو کەسەی مەژگی لەوێ ڕۆشن بووە | ڕوو لە هەرچی دەوڵەتێ کا سەروەرە |
| سەیری نووسراوی علمیانم کە کرد | چشتێکی وام تیا نەدی بێژم شەڕە |
| تووشی هەندێکی دەبی، گەوج و نەزان | مەژگی تاریکە، ئەوە ئەسڵی کەرە |
| هەندێ باوەڕیان نییە گومڕابوون | باعیسی مامەوەسایی بەدفەڕە |
| ئەو کەسەی وریاوو زانا بێ بەفەن | بۆ نەجاتی کەشتیی گەل لەنگەرە |
| خوێندنی دینیش بزانێ چاک ئەبێ | هەردووکی بۆ دین و دنیا ڕەهبەرە |
| مەدرەسە زۆر چاکە فەننی تیا هەبێ | پێگەیشتوویی ئەوێ جێی سەرسەرە |
| خوێندنی تیایا نییە وێران بووە | خۆ خەریک کردن لەوێدا بێ بەرە |
| کوردە گوفتاری ئەسیری بێنە کار | ڕۆڵەیی ساوەت لە بۆ مەکتەب بەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|