مەکتەبی پێنجوێن ئەمساڵ بە شەوقە
Appearance
مەکتەبی پێنجوێن ئەمساڵ بە شەوقە | منداڵمان لەگەڵ خوێندن بە زەوقە |
چونکە مامۆستا یەک لە یەک زیاتر | دڵسۆزن بۆیان لە باوک چاتر |
بێینە سەر باسی باوکی مناڵان | ماڵیشیان ئەگەر بڕوا بە تاڵان |
پێ خۆشحاڵ ئەبن ببینن بە چاو | ڕوو لە بەرزی بن هەنگاو بە هەنگاو |
بۆ ڕاستی قسەم لەم زستانەدا | حەفلەیەکیان کرد لە چاخانەدا |
وتیان پێویستە ئیعانەی فەقیر | بۆ بەرزی وەتەن ببن بە دەستگیر |
هەرکەس لەئاست خۆی بە ڕووی خۆشەوە | بۆ ئەم خزمەتە هاتە پێشەوە |
مەئموور و حاجی حەمماڵ و بەققاڵ | هیچ کەسم نەدی نەبێ پێ خۆشحاڵ |
هەر لە دە دینار تا پێنج و تا دوو | بە ساتێ دووسەد دینار کۆوە بوو |
جێگەی سوپاسن میللەتی پێنجوین | بۆ ئەم خزمەتە یا خوا هەر بژین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|