مەهدینامە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەهدینامە  (1762) 
by ئیبن حاج

١
یاڕەب تۆیی ساحیب هودای
وەقتی دەبین فیتنە بەدای
حیفزن بکەی «يا ذا الندا»
بە ئیسمی تۆ بیدایەتێ

٢
بیدایەتم بە ئیسمی تۆ
لە زیکری فیتنەی خەلقی تۆ
ویفقی حەدیس نەبییی تۆ
زانیومە بە ئیرسییەتێ

٣
هەرچە کەسێ ئەهلی ئیمان
لە جوملەیی جینن و ئینسان
دەزانێ هات ئاخیر زەمان
فەوتاوە بابی ڕاحەتێ

٤
ڕاحەت لە کوێ بۆ ئینسانی؟
خوسووس لە ئاخیر زەمانی
پوڕ لە زوڵم و بێ ئیمانی
کەوتوینە دەرگیهی فیتنەتێ

٥
ئینسان ئەگەر تێ بفکرێ
دەبێ بۆ حاڵی خۆی بگرێ
ژینی نەوێ مردنی بکڕێ
لەمی دەوری مەعسیەتێ

٦
دونیا هەر بە خۆی فیتنەیە
ئەو عەدووی ئەهلی خوەیە
داوی دانا لەبۆ مەیە
ئینسان تەیرە دەیکەوێتێ

٧
دەیکەوێتێ پۆلی ئینسان
غالیب دەبێ نەفس و شەیتان
عاسی دەبن لەبۆ ڕەحمان
فیکەر ناکەنە قیامەتێ

٨
قیامەت لەمە نزیک بووە
ئینسان تەمام غافل بەوە
نیشانەیە ویم زاهیر بەوە
بۆد بەکەم وەسف و عەلامەتێ

٩
یەک لە عەلامەتانی دەججال
ئەو کافری «شق»ی بەتال
تابیعی وین ئەهلی زەلال
خۆ داوێتە هیلاکەتێ

١٠
دەبێ لە پێش ئەوی شەیتان
بەهەفت ساڵ دێ مەهدی زەمان
لە پێش مەهدی دەبێ سوفیان
مەعلومە ئەو بە ڕیوایەتێ

١١
مەعلومە ئەو بە ڕیوایەتێ
بە ڕیوایەتێ دەبێ مەعلوم
بە بیست ساڵ دێ سوفیانی شوم
قەت دەرناچێ لەو موددەتێ

١٢
بەڵکە خەبەر وامان دەبیست
لە شێخی ماهیر و موسبیت
بە پانسەدی سوفیان دەبیست
ئەهلی فیسق و زەلالەتێ

١٣
نیشانەی سوفیان و دەججال:
کەم دەبێ عالم زۆر دەبێ «جهال»
بە دونیایێ زۆر ئیشتیغال
دەکەونە بەحری غەفلەتێ

١٤
غەفلەت یەکجار تەمام دەبێ
مانگی وەکو جومعە دەبێ
ئەرز بوولەزە زۆر دەبێ
دەکەن تاڵان ئەمانەتێ

١٥
دانی زەکات دەبێ گران
زۆر دەبێ غەیبەت و بوهتان
کەم دەبێ ڕەحمی خزمان
نادەن بە یەکدی ئولفەتێ

١٦
چی فاسق بێ ئەو بە حورمەت
پیاوی دەچاک دەکەن «ظلت»
کەم دەبێ لە ئەرز بەرەکەت
پەیدا دەبن لەم حاڵەتێ

١٧
خوێندن بۆ جاهـ و ماڵ دەبێ
تەسدیق ژەر بە زوبان دەبێ
پیاو بە قسەی ژن دەبێ
بە کەیفی داکی نایەتێ

١٨
لە پاش ئەوەی سوفیان دەبێ
لە ئەسلی «صخر»ی بنی «حربێ»
خاڵی دەوین حەییی «کلبێ»
دەکا لە شام حوکومەتێ

١٩
کە خوروج بکەن تورک و گورجێ
لای مزگەوتی شام ڕۆدەچێ
نەزدیکە سوفیان دەربچێ
دەبێ وەقتی ئەمارەتێ

٢٠
دەکە خوروج سێسەد سوار
بۆی دێ لە خاڵان بیست هەزار
لە عێراقێ جەنگ و بنار
دەکەن تاڵانی کوفەتێ

٢١
کە کوفەی گرد بردی تاڵان
یەخسیری ماڵ و منداڵان
بە مەدینە دەخا «جولان»
خەڵقی دەخێتە زەیقەتێ

٢٢
سێ ڕۆژ تاڵان لە مەدینە
خوێن دەڕێژێ لە زەمینە
لە هاذمیان دەکرێ قێنە
دەچننە کێوان لە دەهشەتێ

٢٣
لە میحرابی «دمشق» و «شام»
لە سەربەڕی یەکزەن «مدام»
چە بلێ مەکە کوشتنی لیزام
لە غایەتی جەهالەتێ

٢٤
غالیب دەبێ جەیشی سوفیان
لە ڕۆم و فارس وخۆراسان
خۆ ون دەکەن ئەهلی ئیمان
لە بەر زەحمەتی شیددەتێ

٢٥
هاشمییەک برای مەهدی
لە خۆراسانێ دێ بە توندی
بە پینج هەزار سواری مەردی
تالیب بۆ مەهدی سوحبەتێ

٢٦
ئەو جوانێکی یەکجار توندە
عەسکەریشی یەکجار مەردە
ئەوی کاتی دەبێ هەددە
سوفیان بەوی دەنگێوێتێ

٢٧
هەژدە مانگان دەکا سەڕێ
بە مەهدی دەدا خەبەرێ
دەنکەونە یەک لە «اصطخر»ێ
سوفیان دەچێتە زیللەتێ

٢٨
لەو پاشان تەقدیر وەها دەبێ
قەزای ڕەببی قەت ڕەد نابێ
جەیشی هاشم شکست دەبێ
دەشکێ دەچێتە مەککەتێ

٢٩
وەقتێ هاشمی میر دەبێ
هەرتا مەهدی مەعلوم دەبێ
شەش ساڵانی نێوان دەبێ
وەها مەعلومە بە ڕێوایەتی

٣٠
غالیب دەبێ فیتنەی شرور
ڕێ دەگیرێن نزدیک و دور
هەفت عالمی ئەهلی شوعور
دەیەن هەر یەک لە جیهەتێ

٣١
هەر یەک لە جیهەتی دەیێ
هەموان سێسەد لەگەڵ دەیێ
بۆ خەبەری مەهدی دەیێ
لاقی دەبن بە مەککەتێ

٣٢
لە مەککەی دەبیتنن یەکدی
هەمو تالیب لە بۆ مەهدی
دەڵێن : دەزانین تۆ مەهدیی
بە نیشانە و علامەتێ

٣٣
دەکا حاشا ئەو دەردەچێ
هەڵدێ وە مەدینە دەچێ
ئەو جەمعییەت لە دوی دەچێ
دیساب دەچێتە مەککەتێ

٣٤
لەکن مەقامت حەجەری
دوعا دەکا هەر دەگریی
دەڵێی: دەبێ میری بگری
یان دەتکوژتن بە شیددەتێ

٣٥
لە ترساب دەست درێژ دەکا
بەیعەت لەگەڵ قەومێ دەکا
دو ڕەکعەتیان نوێژ بۆ دەکا
بۆیان دەخوێبێ خوتبەتێ

٣٦
خوتبەی کە خوێند کردی تەمام
ئەو مەهدیی شیرین کەلام
ئەهلی یەمەن کوفییی و شام
بۆیی دەگری جەمعییەتێ

٣٧
جەماعەت پێی دەبن سەرخۆش
مەهدی ڕدێن پڕی چاو ڕەش
دبداب وەکو ئەستێرەی گەش
خاڵی هەیە لە ڕومەتێ

٣٨
لە مەککەت دەبێ بە وەلەد
ناوی «محەمەد» «ئەحمد»
لە لات ڕاستی خاڵی ئەسوەد
لە ئەولادی فاتیمەتێ

٣٩
ڕۆمەتی هەر وەک گەوهەری
ناوی دایکی هەم پدەری
هەر بە میسلی پێغەمبەری
شیبهی وییە کە خیلقەتی

٤٠
یەکجار حەلیم لە بوغز دور
خەلقی زۆر پێ دەبێ مەسرور
داخلی وی حوبب و سرور
حاکمی پڕ عەدالەتی

٤١
قسەی خراپ قەت نابێژێ
خوێنی ناحەق قەت ناڕێژێ
وەقتێ کەلام سست دەبێژێ
دەستی دەدا لە ڕوکبەتێ

٤٢
دەنگێک زاهیر دەبێ لە ئاسمان
دەڵێ : امیرکم فلان
یەعنی مەهدی نەک وەک سوفیان
شادی لە بۆ دێ ئوممەتێ

٤٣
لە موعجیزەی پێغەمبەری
الله حورمەت نا لەسەری
ئەبدالی شام گەورەی میسری
هەمو دەکەن ئیتاعەتێ

٤٤
کە سوفیان ئەو خەبەر دەبیێت
جەیشی ئەسەر مەهدئ دەچێت
دەچێ لە بەیدایێ دەخێت
فی لیله مقمرتێ

٤٥
بەیدا لە مەککەی نزدیکە
شوانێک زانێ و هەر ڕا دەکا
هەر دەچێت و هەر بانگ دەکا
یا ویح اهل مکتێ

٤٦
کە شوان لەوێ غایب دەبێ
جەیشی سوفیان خەسف دەبێ
دەیێتەوە عەجەب دەبێ:
ارتحلوا في ساعتێ

٤٧
وەقتێ تەئەممولێ دەکا
نەزەر ئەمەنزڵێ دەکا
ڕۆچونی وان یەقین دەکا
بە دینی لای قەتیفەتێ

٤٨
ئەهلی مەککە دەبن سرور
دەکەن شوکری ڕەببی غەفور
خەسف کران ئەهلی شرور
دەزانین ئەو عەلامەتێ

٤٩
مەهدی لە مەککەیێ دەردێ
ئاڵای نەبیی لە بۆ دێ
دوازدە هەزاری لەگەڵ دێ
او عشر مع خمستێ

٥٠
جوبرەئیل چەرخەچی دەبێ
میکائیل دون دار دەبێ
ئەرز و سەما سەرخۆش دەبێ
قەسدی وە شام و هیجرەتێ

٥١
فەرزی عیشا ئەدا دەکا
ئەووەڵ ڕو بە حیجاز دەکا
چی بەندیە ڕەهای دەکا
جەواب دەگاتە کوفەتێ

٥٢
هەر کەس کە بە خەبەری عالم بووە
جەیشی ئەوی خەسف بووە
بە یەک نەفەر خەلاس نەبووە
خوروج دەکا لە کوفەتێ

٥٣
دێتە دەرێ عازیم بە شآم
جەیشێ دروست دەکا تەمام
لە پێش مەهدی داخل بە شام
القي الية ساعتێ

٥٤
بە خەسفێ ئیعتبار دەکا
بەیعەت لەگەڵ مەهدی دەکا
مەهدی وە قودس ڕو دەکا
سێ ساڵ دەکا ئیقامەتێ

٥٥
سەخری خاڵی وەعار دەخەن
ناقیز لە بۆ مەهدی دەبەن
موستەحەققی غەزەب دەبەن
واقیع دەبن بە ڕیددەتێ

٥٦
سوفیان دەکا عەزمی شەڕێ
مەهدی دەزانێ خەبەرێ
جەیشی عەزیم دێتە دەرێ
ئاڵای عەزیم «من مائتێ»

٥٧
نەسرەت دەرێ ڕەببی غەفور
مەهزوم دەبن کەلبی شرور
«ثم يولون الدبر»
بشري لاهل غزوتێ

٥٨
ئەولادی وان موسبا دەبێ
سوفیان لەوێ ئەستیر دەبێ
یەک ڕوی بە هەشت شایی دەبێ
يذبح مثل سخلتێ

٥٩
زەبحی لە ژێر شەجەرەتێ
لەکن بەحری طەبەریەتێ
یا لە بورجی طەبەریەتێ
خیلاف لە دو ڕیوایەتێ

٦٠
هەر کە کوژرا سوفیانی شوم
غەنیمەتان دەکەن قوسوم
فەتح دەکەن حوسونی ڕوم
بە تەهلیل و تەکبیرەتێ

٦١
جەور و زوڵمان ڕیحلەت دەکا
عەدلی حوکمان سوکنا دەکا
دینی نەبی قایم دەکا
ناکا خیلافی سووننەتێ

٦٢
قوستەنتینێ مەفتوح دەبێ
سێ ڕۆژ لەوێ هەر شەر دەبێ
جەیشی مەهدی غالیب دەبێ
قیسمەت دەکەن غەنیمەتێ

٦٣
شەیتان لەوێ سەرخ دەکا
جەیشی مەهدی ئیعلام دەکا
دەججال ئەوا لە پاشەوە
ئەخسیر دەکا زوڕییەتێ

٦٤
لە قیسمەتێ بەتاڵ دەکەن
ڕو بە ئەولاد و ماڵ دەکەن
ئەو خەبەری یەقین دەکەن
کا هەر کیزبی شەیتانەتێ

٦٥
ڕۆمیەیێ دەکەن دیار
شەهری عەزیم و بێ شومار
لێی دەکوژن شەشسەد هەزار
فەتتاح بە دو تەکبیرەتێ

٦٦
لەوێندەرێ دەبن ڕەها
بلدة «قاطع» طولها:
الف ميل و عرضها
مبلغ خمسماتێ

٦٧
تێدا هەیە سێسەدی باب
سەد هەزار کەس لە کوللی باب
پیاوی جەنگی تەمام ئەسباب
فەتحی بە چار تەکبیرەتێ

٦٨
لە وێندەرێ ڕەها دەبن
بە «بیت المقدس» داخڵ دەبن
بە دەججالێ «مخبر» دەبن
ئەو هاتە دەر بۆ فیتنەتێ

٦٩
لە وەقتی خەلقی ئادەمێ
نەبووە فیتنە بەو ئەعزەمێ
یا ڕەب هەر تۆی مونتەقیمێ
حیفزن بکەی لەو فیتنەتێ

٧٠
هەر لە نوحی بە پاشەوە
چی پێغەمبەرێ کە بووە
ئوممەتی ئاگاە کردووە
دا بزانن ئەو عەلامەتێ

٧١
گوتویە ئیمامی نەوەوی
بەوەن سەلەف و دین قەوی
چاکە تەلقین دادەن سەبی
بەحسی دەججالی لەعنەتێ

٧٢
ئەو فیتنەیە بۆ عالەمێ
عەزابی ویم هەر یەک دەمێ
چی سابیر بێ بەو ئەلەمێ
خەلاس دەبێ لە قیامەتێ

٧٣
لە ئەسفەهانی وەدەردێ
هەفتا هەزار جویی بۆ دی
بۆ ناو عێراق و شامێ دێ
بەڕاست و چەپ فەسادەتێ

٧٤
دەعوای ئەووەڵ ئیسلاح دەکا
هەمو کەسێ گوێی لێ دەکا
لەو پاش کوفرێ زاهیر دەکا
موئمین لێی دەکەن فیرقەتێ

٧٥
سواری حیماری خۆش بەزە
مابەین گوێ یانی چل گەزە
هەفتێ هەزاری «یلخزە»
دەکەن لەژێر گوێی مەشیەتێ

٧٦
کوفرێ دەبینن ئاشکار
لە ناوی چاوانی ڕا دیار
نەیخوندبێ یا خوندەوار
هەمو دەزانن وی خەتێ

٧٧
چاوێکی دەرپەڕیو دەبێ
ئەوی دی لوس و پوس دەبێ
شیبهی عبدالعزی دەبێ
مەردودە لە جەهالەتێ

٧٨
ئەو کافرەی یەکجار بەدە
دەڵێ بە خەلقی : من خودا
چی موئمینە دەبێ جودا
ناکا لەبۆی ئیتاعەتێ

٧٩
شاخی لە نێوچاوان دەبێ
پوڕ لە دوپشک و مار دەبێ
هەرچی بەوی باوەڕ نەبێ
تێی بەردەدا بۆ لەدغەتێ

٨٠
ناکاتن ئەو «تدبر»ی
کە خودای بۆچی سواری کەری
خودا نابێ موحتاجی کەری
بە دورە ئەو لە زیللهتێ

٨١
ئەی دەججالی هەوەکو کەر
ئەگەر تۆ هەی خودای بەشەر
تۆ زۆر مەڵێ یەکجار مەوەڕ
چاوی خۆت بێنە سیحەتێ

٨٢
ڕەببێ خالیقی سەما و ئەرز
عالم بە توول و هەم بە عەرز
حاجەت نیە بڕوا لە ئەرز
بە دورە ئەو لە زیللهتێ

٨٣
دەگەڵیەتی بەهەشت و نار
چی بەهەشتێ بکا ئیختیار
لەبۆی دەبێ ساتێ بەنار
بەوو بیزانین عەکسیەتێ

٨٤
سیە چیروان واقوی دەکا
شەرق و غەربان ئەگا دەکا
ئەرزی هەمو دیار دەکا
ئیللا مەگەر مەدینەتێ

٨٥
«بیت القدوس» مەسجیدی تور
دەبێ لەوانیش ئەو بە دور
حافیز دەبێ ڕەببی غەفور
ئابیت بە یەک ڕیوایەتێ

٨٦
دەڕوا لە ئەرزی ئەو عەدو
میسلی بارانی با لەدو
ڕۆباری ساف دەچی لەدو
عەجەب لەوی بەلییەتێ

٨٧
دەگەڵ وییە سەحەرە و کوههان
کێوان دەکا ساتێک بە نان
هەرچی پێی نەێینێ ئیمان
دەیهاوێتە نار لەحزەتێ

٨٨
زۆرنا و دەف و چەنگ و نەی
دایم دەبن لە پێش یەدەی
مەفتون دەبن سامیعی وەی
«الله» مەگەر دا عیسمەتێ

٨٩
ئەمرێ دەکا لە ئاسمان
دەڵێ بڕژێنە بۆم باران
ساتێکی بۆی دەکا ڕێژان
«ئەڵڵاهـ» دەداتن موهلەتێ

٩٠
قومێ کە پێی باوەڕ بکا
حەیوانی گوان پڕ شیر دەکا
ئەرزی هەمو گیای شین دەکا
دەکەونە حاڵی ویسعەتێ

٩١
ویسعەتی وان هەر یەک دەمێ
سەرخۆش دەبن ئەوی دەمێ
لەو پاش دەکێشن زۆر غەمێ
لەبەر زەحمەت و شیدەتێ

٩٢
ئەمری دەکاتێ کێو بچێ
دەر لاحزە کێو لەدوی دەچێ
لەناو بەحران ئاو دەردەچێ
دەگاتە جایی ڕوکبەتێ

٩٣
کە ڕو لە وێرانان دەکا
دەڵێ خەزێنەی دەر بکا
دەر لەحزە بۆی ئیزهار دەکا
بە مسیلی پورەی نەحلەتێ

٩٤
فیتنەی عەزیم ئەمری دیگەر:
دەڵێ : ئەزم خودای لەسەر
داک و بابت بۆ بێنمە دەر؟!
شەیتان دەیێ بە سورەتێ

٩٥
ئەو خۆێ لە شکڵی وان بکا
دەڵێ : کوڕە باوەڕ بکا
فان هذا ربك
عەزیمە ئەو لە فیتنەتێ

٩٦
«خضر» دەگەڵ وێ دەگەڕێ
دایم دەداتن خەبەرێ
قەت پێی مەکەن هیچ باوەڕێ
دور بن لەوی بەلییەتێ

٩٧
هەر بانگ دەکات : ئەی قەومی خوین
دەججا؛ە مەردودی لەعین
کوفری لەناوچاوان ببین
بەدورە ئەو لە ڕەحمەتێ

٩٨
کە ئەو لەعین ڕوی تێ دەکا
دوروست بە دو کەرتی دەکا
لەوپاش خودا زیندوی دەکا
نابێ لەسەر وی قودرەتێ

٩٩
ئەییامی وی چل ڕۆژ دەبێ
ڕۆژی ئەووەڵ وەک ساڵ دەبێ
ڕۆژی دوەم وەک ماهـ دەبێ
ڕۆژی سێمین وەک جومعەتێ

١٠٠
ڕۆژی دەدێ ڕۆژی دەمەن
ڕۆژ و شەوان مەقدور دەکەن
ماهـ و جومعان مەحسوب دەکەن
بۆ نوێژ و ڕۆژو و تاعەتێ

١٠١
لە پێش ئەو دەججالی کەززاب
لە پێش ئەو دەججالی کەززاب
سێ ساڵ دەبێ قەحتی و عەزاب
حەیوان دەبن هەمو بێ تاب

١٠٢
ڕو دەکاتە «بیت القدسێ»
مەهدی حەسار دەکا حەبسێ
حەتا دەخۆن ژێی قەوسێ
لە قەحتیی و برسییەتێ

١٠٣
تەقدیری «رَبِّ ذوالجلال»
بەدەست عیسا نازل لەعال
مەقتول دەبێ شیقی بەتال
دێتە خوار بۆ نەسرەتێ

١٠٤
نازڵ دەبێ بە ئەمری ڕەحمان
دەستی لەسەر دو مەلەکان
هەروەک دور وا عەرەق لە ڕووان
لەکن بەیزا و منارەتێ

١٠٥
منارەی سپی لە دیمەشقی
قەریبە لە «باب الشرقي»
مەخلوقی دێ لەوی شەوقی
پێشان دەدا بەشارەتێ

١٠٦
دەچێ ڕو دەکاتە قودسێ
لە دەججال بیڕێ نەفەسێ
مەهدی قوتار لە حەبسێ
دەری بێنێ لەو زەیقەتێ

١٠٧
کە دەگاتە «وارش»ی قودسا
دەرگە بەندە لەبەر ترسا
دەڵێ : وەیکەنێ ئەزم عیسا
هاتوم بۆ فەتح و نەسرەتێ

١٠٨
وارید دەبێ لە سەحەرێ
دەکات سەفی نوێژی فەجرێ
عیسا ملی مەهدی دەگرێ
دەبێ بکەی ئیمامەتێ

١٠٩
کە ئیمامی داوە سەلام
نوێژی سوبحێ کردیان تەمام
دەکەن شوکری ڕەببی عەللام
لەسەر نور و بەشارەتێ
دەرکەی «وارش» دەکاتەوە
دەججال هەڵدێ لە پاشەوە
هەر وەکو خوێ دەتوێتەوە
لە ترسی زەربی حەربەتێ

١١٠
دەڵێت بەوی خەبیسی شوم
کێوا دەچی قاتیلی تۆم ؟
زەرب دەدا لە ئەستۆ و حەلقوم
دەیکوژێ بە یەک مەڕەتێ

١١١
لەو پاش دەچێتە زگ عەسکەری
لێیان دەبنە گورگی مەڕی
خەلاس ناکەن یەک نەفەری
لە ئەتباعی وی لەعنەتی

١١٢
دار و بەردیش دەکا نیدا
ئەڵێ : ئەوا لە ژیڕ مندا
یەهودی دەججال بەدا
دەیان کوژن بەو قاتلەتێ

١١٣
ئەرز لە ڕیجسێ پا دەکەن
هەمو صلیبان دەق
زەبحی خەنازیران دەکەن
دەکەونە خۆشی و ڕاحەتێ

١١٤
وەحی لە بۆ عیسا دەیێ
یەئجوج و مەئجوج دەردەێ
بۆ هیلاکی عالەم دەێ
خۆ باوێنە ناو قەلعەتێ

١١٥
دەچنە توورێ دەکەن حەسار
قەحتی دەبن لەوان یەکجار
سەری ثەورێ بە سەد دینار
دەکەونە حاڵی زەیقەتێ

١١٦
ئەو دو قەومین بێ حەدد و زۆر
زۆر موفسید و ئەهلی شورور
«كل يلد الف الذكور»
مەخلوقی دەخەنە زەیقەتێ

١١٧
نایەڵن لە ئەرز دەییار
نەفیل و وەحش ، نە ئەتیار
دەخۆنەوە هەمو ئابار
سوبحانە خێوی قودرەتێ!

١١٨
گوێیەکیان هەر وەکو پەستەکێ
هەندێک ڕایەخەن لێوەکێ
لێوی ژور و وەک لێفەکێ
دەکەن لەناو وی نەومەتێ

١١٩
یەک بە بیستی قەومێک لەوان
بەعزی دیگەر وەسفی دەدان
لێوی گوێ خۆراکی وان
موختەلیفن لە خیلقەتێ

١٢٠
لە بەعزێ تەصنیفان موشاع
قەومێک لەوان سەد و بیست زیراع
لە ئاسمانان دەکەن نیزاع
تیران داوێن بە ڕیفعەتێ

١٢١
تیر دێنە خوار خونی لەسەر
مەغرور دەبن ، خاکیان بەسەر
نایەڵن ئەوراقی شەجەر
هەموانە بەحری طەبەرییەتێ

١٢٢
یا ڕەب ئەوان پاکەوە کات
عیسا موناجاتی دەکات
هەر یەک کرمێک لە ئەستۆی دەکات
هەمو دەچنە هیلاکەتێ

١٢٣
موددەی هەفت ساڵ لە پاشی وان
ئاگیر دەکەن ئەهلی ئیمان
لە تیر و کەوان مەتاڵی وان
لەبەر زۆر و غەڵەبەتێ

١٢٤
ئەرز لەوانیش پاک دەبێ
قەوم لە بەندی ڕەها دەبێ
لە ئەرزی بەرەکەت زۆر دەبێ
لە شینا و سەمەرەتێ

١٢٥
موددەی عیسا دەبێ هەفت ساڵ
نیکاح دەکا دەبێ منداڵ
لەو پاش مەوتی نازڵ بەحاڵ
مەدفون دەبێ لە حوجرەتێ

١٢٦
لە پاش مەوتی عیسای شەریف
داببە خوروج لەبۆ تەخویف
لە سەفا یا لە مەروەی زەریف
او من وادی تهامتێ

١٢٧
یا لە شیعبی «جیاد»ی
سێ سەیحەتان دەکا نادی
دەیبییەن حازر و بادێ
ئەرز دەیبتە زلزەلەتێ

١٢٨
دەشوبهێ بە زۆر حەیوانی
کەلام لە ڕەنگی ئینسانی
پێە موهری سولەیمانی
پێی ڕەش دەکاتن جەبهەتێ

١٢٩
هەم پێیەتی عەسای سوعبان
کە دەیدا لە ڕوی ئەهلی ئیمان
دایسێ وەک نەجمی ئاسمان
لە غایەتی شەفافەتێ

١٣٠
قەزای ڕەببی وەها دەبێ
کەس لە چنگی خەلاس نابێ
کوفر و ئیمان جودا دەبێ
دەناسن ئەو بە عەلامەتێ
وی ڕۆژی داببە دەردەیێ
ڕۆژ لە مەغریبی هەڵدەیێ
مانگیش لە جەنبی وی دەیێ
بەرانبەرن لە تەلعەتێ

١٣١
«كذا قال عصقلاني»
حافیز و حیبری زەمانی
داببە لە ئەرز و ئەو لە ئاسمانی
وێکڕا دەبنە عەلامەتێ

١٣٢
هەمو ڕۆژێ سەجدە لەسەر
لە ژێر عەرشێدا بچێتە دەر
ئیزن نابێ وی شەو بەدەر
سێ شەو بەوی کەیفییەتێ

١٣٣
ساحیب «تهجد» و «اوراد»
هەڵدەستن وەک شەوان موعتاد
هەمو نوێژان دەبن ڕەقاد
سێ جار دەکەن وی هەیئەتێ
هەر کە دەکەن نوێژی فەجرێ
دڵ پڕ لە خۆفن دەکەن فکرێ
ڕۆژ هەڵدەیێ دەگەڵ بەدرێ
لە مەغریبی بە دەهشەتێ

١٣٤
دەیەن تا نێوەی ئاسمان
داناس بزانن ئەو نیشان
لەو پاش ڕاجیع ئەجێیی جاران
بەندەبێ دەرکەی تەوبەتێ

١٣٥
هەڵدەگیرێن صوحف و ئەقلام
بەتال دەبن کاتبی کیرام
ئوممەت بەخۆ شاهید تەمام
چ حاجەتە بە کیتابەتێ

١٣٦
گوتویە کوڕی عەمری بن عاس
مەعدودە لە ئەسحابەی خەواس
چە کافر بێ نابێ خەلاس
هەم گونەهکاری ئوممەتێ

١٣٧
عن ابن عباسي جليل
مەقبولە ئیسلامی طفیل
هەم تەوبەیی عاس ڕەزیل
لە پاش ئیتیانی ئایەتێ

١٣٨
زاهیر لە قورئانی ئەجەلل
هەم لە قەولی نەبی ئەکمەل
ئەسەح لەوان قەولی ئەوەل
گوتویە عولەمای ئوممەتێ

١٣٩
لەو پاش دوخان پەیدا دەبێ
مەشریق و مەغریب پڕ دەبێ
هەرتا چل ڕۆژ باقی دەبێ
ئەویش ئەشراتی ساعەتێ

١٤٠
بۆ موئمینان شیبهی زوکام
بۆکافیران زەحمەت تەمام
دەردێ دوخان دایم مودام
لە ئەنف و گوێ و عەین و ئوستێ

١٤١
لەو پاش دەنگوێ بایەک لە شام
دەکا قەبزی ڕوحان بەعام
بۆ موئمینی ئیمان تەمام
ئەوەی ئاخیر عەلامەتێ

١٤٢
هەڵ دەگیرێ قورئان غەفور
مەرفوع دەبێ هەم لە سودور
خەراب دەبێ کەعبەی پڕ نور
بە دەستی «ذی سویقتێ»

١٤٣
هەر دەمێنن «اشرار الناس»
چیش نازانن دەکەڕ و کاس
پیریان دەبێتنە «الخناس»
لێی وەردەگرن تەریقەتێ

١٤٤
خۆ دەکا بە شەیخی زەمان
دەیانکاتە عەبدی ئەوثان
نەخەیر دەزانن نە ئیحسان
هاوار لەبەر وی غەفڵەتێ

١٤٥
ئیسرافیل بە ئامری جەببار
نەفخی «صور»ش ئەکا ئیزهار
چی دەیبییەن دەنگی کوببار
هەمو دەمرن بە سەیحەتێ

١٤٦
چل ساڵ دەبێ چۆڵ و وێران
«الله» دەبارێنێ باران
هەر بە شیبهی مەنی ئینسان
ئەجساد دەڕوێن بە قودرەتێ

١٤٧
نەفخی دووەم گەرا دەبێ
هەمو ئینسان قایم دەبێ
لەسەر قەبرێ هایم دەبێ
لەبەر حیرەت و دەهشەتێ

١٤٨
دەیان ئاژون بۆ مەحشەرێ
بۆ جەزایی خێر و شەڕێ
هەر کەس غەمی دێتە بەرێ
دەکێشێ ئاهـ و حەسرەتێ

١٤٩
بەحسی عیسای عالی ڕوتبەت
تەقدیر وەبو کەوتە «فترت»
بە هەشتادی «قد تمت»
دەگەڵ باقی عەلامەتێ

١٥٠
خەتمی عەلامەتان تەمام
ئەوجا کۆتا بکەین کەلام
ئەرجو لە «رب ذي الانعام»
خەلاسن کا لە قیامەتێ

١٥١
نەزم کرا بە ناخۆشی
دڵ پڕ لە غەم و بێهۆشی
لە تەئریخی هەفتا و شەشی
بعد الف و ماتێ

١٥٢
نەزمم کرد بە قەولی سەحیح
بە لەفزی کوردی نا فەسیح
بۆ مونسیفان «لا للشحیح»
بۆ ئینتفاعی عاممەتێ

١٥٣
ئەزم محەممەدی دڵڕێش
حاڵم وەکی حاڵی دەروێش
پەردەی غەمان دایم لە پێش
لەبەر خۆفی عاقیبەتێ

١٥٤
وەقتێ دەچینە ژیر گڵێ
گەمم زۆرن لەسەر دڵێ
وەک مەنجەڵی پڕ دەکوڵێ
لە خوای دەخوازین ڕاحەتێ

تمت شد کلام «ابن الحاج» از بحث مهدی و سفیان، از بیست هشتم ماه رمضان، في حجرة «بێژوه» در خدمت استاذی ملا محمد و ملا احمد غفرالله لي و لهم امين. آه

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse