مەمکوژە جانا بە هیجران ئەی جەفاکارم وەرە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەمکوژە جانا بە هیجران ئەی جەفاکارم وەرە  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە تاب و تاقەت چوو بە جارێ، یاری خەمخوارم وەرە
بۆچ ئەوەندە ئارەزووت بۆ قەتڵی ئەم بێچارە زار کوشتنی ئاشق دریغ مەفەرموو، سەردارم وەرە
بولبولی زارم دەناڵم، قەقنەسم ئاگر بە جان گا دەگریێم، گا دەسووتێم، یاری غەددارم وەرە
خاڵی کوڵمت هەر وەکوو فلفل ئەسووتێنێ دڵم کەس نییە دەردم دەوا کا، تۆ بە هاوارم وەرە
دڵ لە دووریت ئاگری گرت بەسیە یاری نازەنین تۆی عەلاجی دەردی تاهیر زوو بە هاوارم وەرە

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse