مەلیک غازی
Appearance
بەختت درەوشا وەکو ڕۆژ بوو بەعەیان سەوداکە | بەنەوازش لە بەڵات حاصڵی بوو هیواکە |
چوومە خزمەت مەلیکی تەبع بڵند وەک پایەی | گەر لە ئەخلاقی بپرسن، نەبوو بێجگە چاکە |
ئەمەی ئەم شارە، کە شادە بەقودوومی تاکە | نەسەبی دیارە وەکو ڕۆژە لە نوتفەیی پاکە |
بەستایش بەسوپاسی لایقە دیوان بنووسم | بۆ ئەو ئەعلا نەسەبەی فیکر و ڕەئی ڕووناکە |
هەر کە دانیشتە حوکم تاڵعی میللەت گیرسا | ئەلوەداعێ لە پەرێشانی ئەکا گەل هاکە |
هەرە دیاریتری ئەولادی کەسێکی وایە | خوا کە فەرموویەتی دەرحەقی ئەوی لەولاکە |
خۆشەویستی سەبەبی ڕەحمەتی یەزدانە کەسێ | بوغزیکا، خوا غەزەبی لێدەگرێ بڕواکە |
هەر چەنێ کردە وو ئەخلاقی جوانی بێژن | باوەڕی پێ بکە ڕاستە لە جەوابی ئاکە |
دەوری کۆن بێنە خەیاڵ، حاڵی چلۆن بوو میللەت | سەیری ئاسایشی ئەمڕۆ بکە زۆر باڵاکە |
خۆشەویستیی مەلیکی موشەفیق بێ هەرکە گەلێ | ترسی دەورودەری نابێ هەموو کاری چاکە |
هەر کە مەڕ لالەوەڕێکا، لە شوانی گومبێ | بێ شکە ئەو مەڕە بۆ گورگ و چەقەڵ خۆراکە |
کە ڕەعییە بووە لەشکر لە حەوالیی سەردار | بەهەموو جۆرێ لە چاودێریی قسووری ناکە |
ساڵەوەختێ لەمەوبەر ئاگرەکەی ئاسووری | کە گڕا، چۆنی کوژان ئەم مەلیکی بێ باکە |
وردی دواڕۆژەوە بە، میللەتی کورد تێفکرە | لەچیا چاکە و کەڵکت بێ، مەوەستە واکە |
موخڵیسی ڕاستیی مەلیک غازییی نەوجاهت بە | لەشکری مونتەزەمی ئەوبە لە ژێر ئاڵاکە |
ئاشکرا بێژە ئەسیری لە جەلالا دەبژی | بەمەلیک غازی لەناو گشت مەلیکانا تاکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|