مەلای مەزبوورە چووبوە سەردارێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەلای مەزبوورە چووبوە سەردارێ  (1950) 
by پیرەمێرد
مەلای مەزبوورە چووبوە سەردارێ لقێکی ئەبڕی بیکا بە بارێ
ئەیویست ئەو لقەی خۆی وا لەسەری لە بندا ببڕێ، عەقڵی وای بڕی
ڕێبوارێ پێی وت: مەلای سەر دارێ ئەو لقە ببڕی ئەکەویە خوارێ
مەلا لێی نەبیست، سا ئەو بەڕێ بوو ئەم لەگەڵ لقدا سەرەنگرێ بوو
کە کەوتە خوارێ وتی: ئەم پیاوە لە غەیب ئەزانێ، «وەلی» تەواوە
ڕای کرد، چوو پێی وت: کەرامەت دارێ تۆ کە زانیت من ئەکەومە خوارێ
ئەڵبەت ئەیشزانیت کە من کەی ئەمرم؟ توخوا پێم بڵێ لەبەرت مرم
وتی: عومری تۆ پێت بڵێم چەندە؟ بە سێ بای زگی ئەو کەرە بەندە!
منیش بەوانەی کە «کۆبۆن» ئەکڕن ئەڵێم: لقی ژێر خۆتان ئەبڕن
میللەت دارێکە کە سێبەردارە چۆن لق و پۆپی ئەشکێ ئەو دارە؟
دەستی داد زۆریان ئەخاتە خوارێ کەچی عار نانێن بە کەوتنی جارێ
وا چاکە بە داخ نیشانەیان کەن کە عاریان نەنا، ڕەوانەیان کەن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 741

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse