مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو
by عابدینی جاف
320579مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بووعابدینی جاف
مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو کەس دەنگی نەکرد شەیتان ساحب سەڵا بوو
لەو سوختەی شەهپەڕی بنیام مایەداری ئەرز دەکا مایەی قووەتی دونیا سیم و تەڵا بوو
ئێوەن مللەتی قیل و قال بێ بەشی باقی کاکەیی ڕۆژی ئەزەڵ دۆستی ئیللا بوو
ساحبێ شەرت و بەزمن وە قەوڵی قەدیم حەق بۆ ناوی ئەوان هەر مبتەلا بوو
سەر سککەی دین دوو هەفت بۆ جەمی یار لەو جامی بەڕەب چلتەن بە جەللا بوو
ئایەت کە دەڵێ خەیر و شەڕمەن ئەڵا مەعلوومە خودا شەیتانه، بەرەڵا بوو
ئێوە دەڵێن شەیتان مللەتی خۆی سەند لە خوا ساوابێ لە گەڵ ئەو شورەکائی فلا بوو
لەعنەتی حەق هاتگە بۆ کازب و فاسق ئێوە کە هەر دووگی دەکەن لەعنەت بە مەلا بوو
بە درۆی ئێوە ڕەسوول چل ژنی هەبوو ئەوە بۆ خۆتان خۆشی دەکەن کە وەها بوو
تا ئەو ڕۆ کە مرد غەیرەتی ئێوەی خوارد فەرزەندانی وە تێغتان هەم بە تەقەلا بوو

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse