مەقالات و بۆڵەبۆڵ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەقالات و بۆڵەبۆڵ  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
شاعیر عوموومی کەوتنە مەقالات و بۆڵەبۆڵ مەدحی وەتەن دەکەن بە قەسیدەی شڕ و شڕۆڵ
تەعریف دەکەن لە میللەتی کوردی بە سەد زبان پاک بوونە چاوەشێکی بێ دمبەگ و دەهۆڵ
کوردیش چ کوردە میللەتی خۆخۆرە پێکەوە بۆ گیان و ماڵی یەکتری سمکۆڵ دەکەن لە خۆڵ
دێو و درنج و ورچ و بەراز و ڕێوی و چەقەڵ کوێر و شەل و کەڕ و کەچەڵ و گۆج و گێڕ و گۆڵ
یەعنی گەورک و مەنگوڕ و پیران و کاڵەموو زەرزا و شکاک و مامەش و هەرکی سەگی گەڕۆڵ
بۆ ماڵی موکری هاتنە سەما و ڕەقس و پێکەنین بەربوونە گرمەگرم و چەق و لوور و گۆڵەگۆڵ
وەک گورگی هار و برسی بڵاو بوون لە دەشت و دەر دەخولێنەوە هەموو خڕ و ئەشکەوت و شیو و دۆڵ
بۆ کاڵە کۆن و ناڵە شکاوێ فڕێ دەدەن خۆیان لە بەحر و ئاور و ژێر ئەرزی چاڵ و چۆڵ
پووڵ و ئەساس و دەوڵەت و ماڵی نە کەم نە زۆر هیچیان نەهێشت و بۆمە نەما غەیری خاک و خۆڵ
عێلات کە ڕووی ڕەشە لە شەرەف پاکی بێبەشە ئەمما بڵێن بە خان و خەوانین و میر و قۆڵ
تاکەی وەتاغی بەرز و ژنی تەرز و تەرکی فەڕز لێتان حەرام بێ سوحبەتی خاتوونی نەرم و نۆڵ
سەرتان کە سازە هەر یەکە ئاوازێ لێدەدا پاک ساحیبی تفەنگ و سوپا و تیپ و جاە و جۆڵ
ئاوەڵکراسی کیژ و کچ و خانمی وەتەن دایانڕنین ئەوان دە سەبابانی قوون تڕۆڵ
سابڵاغیی دەست و پێ بەخەنەی قەت هەتاو نەدیو ڕەنگین و نازەنین و سپی و سۆڵ و زەرد و زۆڵ
قازی و مەلا و تاجر و ئەسناف و ئەهلی شار گیران بە سۆغرە کەوتنە ژێر باری دار و کۆڵ
سەردار و کەیخودایی موکریان خەڵات کران ڕانکێکی کۆن و لەت لەت و چۆغێکی بێگڕۆڵ
ئەو ڕۆژە غیرەت و شەرەف و دینی خۆت فرۆت هەی ئافەرین ڕەئیس و ئەمیرانی توند و تۆڵ
دۆینێ دڵم بە ئاوری حوببی وەتەن دەسووت ئەوڕۆکە وایە سارد و سڕە هەر وەکوو سەهۆڵ
مەیڕێسە بەسیە شاعیری چەپرەک بەڵێ بڵێ ڕەببی وڵاتی کوردی ببینین بە چۆڵ و هۆڵ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse