مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
Appearance
| مەعشوقی منە غەزال دولبەرم | مەحبوبی خۆمە شێوەی سەروەرم |
| چاوم چاوەڕێی فەرمانی عەینە | دڵ پەشێواوی خەمی زوڵفەینە |
| باخی ئیرەمم خەت و خاڵی لەیل | کانی گەوهەرم کەلامی بەمەیل |
| هەتا مەیلت بوو عەشقت لە سەرما | بە بێ مەیلی تۆ دڵ شەوقی نەما |
| پیشەی فەرهادەو مەجنونە کارم | وێڵو ئاوارەی کەژو کۆسارم |
| کتێبە: کەشکۆڵ، قەڵەمە: عەسام | دەروێشی ئەکەم تا يوم القيام |
| مەزڵوومی بێکەس بێ بەهرەو ئیقبال | پشتیوانت بێ یەکتای ذوالجلال |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|