مەعرووف جیاووک (I)
Appearance
| شەش برا هەن، شێرزاد و کوردەوەند و کوردەوان | بو دواڕۆژی گەل و نیشتمانی کوردن پاسەوان |
| نەو نەمامێ ئێستە دەیچێنین بەڕەنچ و ژانی دڵ | بۆ گەیینو بەرز و بەردانی ئەمانەن باغەوان |
| بابیان مەعرووف جیاووک هەر کە ناوی کوردی نان | پێگەیین، پەروەردەیی شێران ئەزانی شێرەوان |
| گەورەیان سەر دەستەیان ناوی نەریمان ژیریان | بانگ ئەوازی کارییە، پڕ مێشکی هێز و تەوان |
| ئەو تری سامانە ناوی خۆشی سامانی هەیە | هۆش و تێبینیی هەیە شۆخ و شرین و نەوجەوان |
| سێیەمین سۆرانە بۆ سۆران بەسالاری ئەشێ | چاخێ بێ ئێستاکە هیوایی بەنرخە بۆ ئەوان |
| چوارەمین بۆتانە پێنجەمیان ژیانە هەر بژین | خۆشەویستی کوردەوانن هەردوو وەک گیانی ڕەوان |
| ناوی بەرز و توند و بڕندەی شەشەمیانە جوکوڵ | ساوەیە هێشتا خەریکی کاری پاکژیی زوان |
| با بژی مارف جیاووک چونکە بارانی هەیە | بەخششی یەزدانە زندە هەر بەبارانە بۆ وان |
| هۆ ئەسیری ڕۆڵەیی کوردانە مایەی ژینی تۆ | چونکە هیوایی دواڕۆژت نییە بێجگە ئەوان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|