مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم  (1936) 
by ئەدەب
مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم هەر لەحزە لە نەشئەی لەبی، وەک جامی جەمێکم
ساتێ کە فروغی مەهی دیداری نەبینم ئەوساتە مەپرسە؛ کە قەرینی چ خەمێکم
تا دانەنرێ، غەیری لەسەر مە، کەفی «پا» کەی هەر تاوە، وەکو سایە، لە بن هەر قەدەمێکم
قەت نەبووە شەوێکی بەخەمی کۆنەوە بنووم هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم
هێندەی خەم و چین خستە سەری یەک، خەمی گێسوو نازانم ئەوێستاکە لە بەندی چ خەمێکم
گەنجێکە خوداداوە، بەوی حوسنی جیهانگیر بەو گەنجە، ئەمن چاوەنواڕی کەرەمێکم
گەر حاڵی ئەدەب بێت و بپرسن لە فیراقت ماوم؛ کەم و بێشێکی، بەڵا: کە العَدَمێکم

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse