مەزرەعەی بەختی هەموو کەس دائیما نەورۆزییە
Appearance
مەزرەعەی بەختی هەموو کەس دائیما نەورۆزییە | هەر کەسێ کاڵای فەرەح سەر تا قەدەم پیرۆزییە |
من نەبێ ئاوی چناوە هەوری شوومی بەختەکەم | ئەو لە جێی باران و تەرزە هەر غوبار و تۆزییە |
ئەی ڕەفیق ئەم چەرخە خۆی ئیسباتی بەدجنسی ئەکا | چۆن لە هەر کوێ ناکەسێ بێ سەد نەجیب مەنفوزییە |
ئەی خوا سا داد لە دەس غەددارییی گەردوونی دون | بۆ چی وازی هەر نەهێنا لەم ڕەوشتی حیزییە |
ناکەس و نادان لە ژێر سات گشتی شادە و موستەریح | داهی و عالی نەسەب مەبهوت و کۆتا ڕۆزییە |
تو خوا تاکەی لە سەر من تیێ بە قین و قارەوە | ئەی فەلەک سا لایبەرە ئەسبابی ئەم مەبغووزییە |
وا لە گۆژەی کولخەنی غەم مینە جاف سوێم بۆتەوە | بێژە زوو چارەی بکەن تو خوا ئەوی دڵسۆز نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|