مەریوانم
Appearance
| مەریوانە مەکانی مەهروخانە | مەریوانە وەکوو باخی جینانە |
| مەریوانە بەهەشتی ڕووی زەمینە | مەریوانە کە نایابی جیهانە |
| برا سەر چەشمەکەی وەک سەلسەبیلە | بە عەینی خاکەکەی فەردی زەمانە |
| لەناو ئەو دەشتەدا گۆلی زرێبار | نموونەی چاوی لیلی عاشقانە |
| هەوایێ موعتەدیل، کوێستانی پڕ گوڵ | بەمل باقی وڵاتا، ئاسمانە |
| بەهەشتە ئاو و خاک و باو و ئەرزی | کچانی حور و کوڕ غیلمانیانە |
| ئەمە زۆر فەخرە بۆ خاکی مەریوان | موئەڕیخان ئەڵێن جێی ئاردەڵانە |
| ئەمیر حەمزە و هەڵۆ خان و قوباد بەگ | یەکا یەک جێگە دەسیان تیا نیشانە |
| جەنابی ناری فەرمووی خاکی ئێمە | قەدیم تا ئیسە جێگەی شاعیرانە |
| خەیاڵی و شێخ سەعید و خاتوو خورشید | مەلا ئابی کە شیعری چەن جوانە |
| فەریق و ناری هەر دوو بەحری عیلمن | لە گشت لایەک هونەرهایان عەیانە |
| بە فارسی و عارەبی و کوردی و تورکی | بە چوار زمانە ئەدەبیاتیان عەیانە |
| لە قەڕنی پیشوا کاری مەریوان | موحەققەق خارجی شەرح و بەیانە |
| زمان کوا قووەتی شەرحی ئەدا کا | قەڵەم کەی قابلی ئەو داستانە |
| بە هیچ قانع هەموو وەسف و سەناکەت | کە ئێستە مەنزڵی بێگانەکانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|