مەرسییە (لاواندن)
Appearance
| مردن ئێستاکە لەکوێی دەیساوەرە | گیان ئەگەر پێویستتە زوو بی بەرە |
| شێتییە بۆ کەس لەتۆ ترسی هەبێ | تۆ هەر کارت بەجێ بێنی گەرە |
| نەک گەدا، نەک شاهـ و، نەک پیر و جوان | زیندەوەر گشتی لە دەس تۆ بێ سەرە |
| زیندەگانی نرخی لای عاقڵ نییە | ئەم خەو و خولیایە هیچە و بێ فەڕە |
| ئەو دڵەی گەشبێ بەدیداری جیهان | ئاگری دیداری دەیکاتە گڕە |
| شێخ محەممەد عەلی دوێنێ باری کرد | بێ هەوەس بوو لەم خەراباتە شڕە |
| گشت حیسابی مەنزڵی بوو جێ بەجێ | خەیمەگاهی وا لە لێوی کەوسەرە |
| دەرچوو بۆ تەئریخی اللة غفور | هەر کە بۆی لادا ئەسیری دووپەڕە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|