مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم
Appearance
مەردانە لە دەس وەحشەت و نادانی هەڵاتم | حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتم |
هەستان لە خەوی غەفڵەتە ئەسبابی نەجاتم | نایدەم بە فەلەک زەمزەمە و شۆری وڵاتم |
قوربانی ئەکەم ڕۆح و سەر و ماڵ و حەیاتم | |
ڕێی ڕاستینە بێ شک لە هەموو عوقدە ڕەهابوون | گەر تێکی نەدا هۆش و خەیاڵم دەسی گەردوون |
چیم داوە لە فێڵ و تەڵەکەی واعیز و ئاخوون | شێخ نیم کە بە تەزبێح و ڕیابازی و ئەفسوون |
وەک ئاشێ بە دانی ئەم و ئەو لا بێ نیشاتم | |
پێم خۆشە سەپانێکی دەر و دەشت و عەرزکێڵ | نەک بم بە دوعانووس و بڕۆم ڕووکەمە ناو خێڵ |
یاخوو بە خەلیفێکی ملئەستووری ڕدێن بێڵ | یا کۆلکەمەلایێ بە عەبا و مێزەری پڕ فێڵ |
دەروێزەیی ئیحسان ئەکەم و سەرفتر و زەکاتم | |
تێی هەڵدە لە ژینی تەمەڵی و حیزی و سستی | یا نانی کەسیفی بە تەمای خزمەتی پەستی |
وریام و بەدڵ دوژمنی بێهۆشی و مەستی | دوورم لە مەعاشخۆری و بێگانەپەرەستی |
ئیسپاتی ئەکا ژینم و لافاوی حەیاتم | |
لەعنەت لە کەسێ بێ بە وەتەن خائن و ناپاک | ڕۆحێکی نەبێ بەرز و دڵێکی گەش و ڕووناک |
هەقبێژم و هەقنووسم و بێ ترسم و چالاک | کوردێکی دلێرم لە هەموو گەردشێ بێباک |
ڕۆڵێکی وەفادارم و پڕ عەزم و سوباتم | |
بێ دەنگ و سەدا دڵ لە کوڵانایە بە سەد جۆش | وا حاڵییە دوژمن کە کەڕ و گێژم و بێهۆش |
با پێ بکەنێ پێم و بژی ئێستە بە دڵخۆش | وەک شێری ژیان جارێ کە من ماتم و خامۆش |
سەییادی کەمین چاوەڕێیی دەرفەت و هاتم | |
موفتی وەکوو خەڵکی مەبە تالب بە زەڕ و زیو | بێهودە مەسووڕێ لە بیابان و چەم و شیو |
ناحەز وەکوو دابەستە زکی پڕ لە بەز و پیو | سووڕانی فەلەک - دێ نۆبەیی مەش گیو |
ئازادی و سەربەستییە دڵخواز و ئاواتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|