مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم
Appearance
| مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم | شۆخی کەو ڕەفتارەکەم عەییار و ئاهوو چاوەکەم |
| ئەی برۆ شمشێر و لێو مەرجان و پەرچەم خاوەکەم | قەد نەمامی عەڕعەڕ و ڕوومەت ترێ کاژاوەکەم |
| دولبەرەی گوڵڕەنگەکەم تەن نازک و دڵ سەنگەکەم | نازەنین و شەنگەکەم، مەست و خوداپێداوەکەم |
| یاخودا زوو بێتەوە ڕۆحی ڕەوان و نووری چاو | یەعنی کەو ڕەفتارەکەم، دڵ نازک و تۆراوەکەم |
| مەستەکەی مەی نۆشەکەم، سەربەست و مەشرەب خۆشەکەم | جان و عەقڵ و هۆشەکەم مەستوور و ڕوو پۆشراوەکەم |
| گوفتوگۆ شیرینەکەی مایەی حەیات و ژینەکەم | جوێن و بوغز و قینەکەی چای و جغارە و قاوەکەم |
| هاتن و دەرکەوتنی درمانی دەرد و زامەکەم | خاکی ڕێگەی سورمەیە بۆ نووری هەردوو چاوەکەم |
| تا بە کەی چاوم بەسەر شاڕێوە بێ هەیهات هات | ئاگری نەکوژاوەیە کورەی دڵی سووتاوەکەم |
| یووسفی میسری تەماشایێ کە حاڵی سابیری | پیرە دڵ سووتاوەکەی کەنعانم و بێ چاوەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|