مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری
Appearance
| مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری | خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی قوتبی مەداری |
| ئەم کاولە دونیایە لە نەو زێڕ و زەبەر بێ | پاش ئەحمەدی موختار و ئەبووبەکر و سێ یاری |
| فارۆقی زەمان حەزرەتی نائیبی شێخ عوسمان | واسڵ بوو بە دەرگاهی کەرەم، ڕەحمەتی باری |
| ئەم حوجرەیە کە جێی تەوافگەهی حەزرەتی شێخە | یەکسەر هەموو ئەنوارە چ سەقف و چ کەناری |
| هەردەم بۆ تەوافی، جەمعی مەلەک دێن | خاڵی نییە یەک ئانێ، نە حوجرە و نە حەساری |
| ئەم حوجرە لە حەرەمدا تەوافی بۆ نییە هەرگیز | مەجمووعی مەلائیکە هەموو بۆتە زەواری |
| حاجی وەرە ئەم قاپییە گەر تالیبی دینی | سەد حەج و دووسەد عومرە تەوافێکی مەزاری |
| سەد شوکری خوا لازمە بۆ جەمعی موریدان | خاڵی نییە جێگەیی، وەک ئابادی دیاری |
| ئەی نەجمی هونەر، مەزهەری حەق و مەهـ و خورشید | لازم نییە وەسفت، لە هەموو لاوە دیاری |
| گەر تالیبی یاری سا ڕوو بکە خورشید | ئەی خالیدی بێچارە تۆ بەم دەردە دووچاری |
| تا تۆزی دەری قاپییەکەی نەیکەیە چاوت | ئەم کێوە کە کانی حەسەدە، ناکرێ چاری |
| فیکرت کە لە ڕێی باری حەسەد ڕێ ڕم و شێرە | بێ خاوەنە، بێ ڕێگە، لە شەیتانە سواری |
| ئەی قافڵە سالار، وەی ئافەتی مەهـ و خورشید | تۆ مەرقەدی گەیلانی و پیرانی بوخاری |
| ڕەحمێ بکە بەم تاهیری بێچارەیی مسکین | مەهجووری دڵی، وا لە دونیادا بێزاری |
| This work was published before January 1, 1930, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |