Jump to content

مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار

From Wikisource
مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار (1965)
by مینە جاف
303699مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار1965مینە جاف

دوای حوکمی زاتی کردن

مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار کوڵمی سوور و خاڵی شین و لەعلی لێوی ئاودار
وەسفی باڵای دڵ پەسەند و گەردنی بێ گەردی یار پێم بڵێن ئێوە و خوا ئەی قەومی کوردی شووم چار
بۆچ دەوامی کرد لە ناو ئێمەدا وەک باسی مار
بۆچ لە ناومانا نەبوو خاوەن عولووم و حیکمەتێ هەڵ نەکەوت کوردێ بکات ئەو کەسبی فەنن و سەنعەتێ
کۆمەڵێکتان ڕێک نەخست بۆ یەکێتی و میللەیەتێ دائێما جاسووسی ئەم بیرەن لە کوێ بێ عوشرەتێ
گشت خەریکی سینەما و تیاتر و سارا لە شار
کوردەکان ئێوە بەڕاستی گوێ لە من کەن دەفعەیێ ئەم قسانە من ئەکەم تو خوا مەڵێن مەجبوورییە
بەزلی پارە و ماڵ و سەروەت گەر بزانن زیادەیە ئەم هەموو ئاڵتوون و پارە با بخەینە جێگەیە
مەعمەلێکی پێ بسێنین بۆ تورەققی و ئیفتخار
وا سیتەی سەرکەوتن و پێشکەوتن قەوم و وەتەن تا بڵێم پێتان ئەگەر ئەبیسنو و نامکەن بە پەن
ئەووەلا دەفعی نیزاع و خائینی لێل یەک مەکەن دووهەمینیش مەکتەب و تەحسیلی کەسبی عیلم و فەن
سێ هەمینیش ئیتتفاق و یەکیەتی و قەول و قەرار
با بلێم پێتان بە ڕاسی ئەی گوروهی قەومی کورد سەد کەڕەت بێژن ئەمە شێتە و جنۆکە دەخڵی کرد
یا نەمێنێتو لە شار بیدەنە بەر دار و بەرد پیاوەتی و هیممەت لە پاش بابان لە ناوی ئێمە مرد
بۆیە ئەمڕۆ بەرشەقین و بێ دەس و بێ ئیعتبار
هەر دەبێ کورد بێ لە عالەم دا بە کورتی ناو برێ تاکو دونیا ئاخری تێ ڕۆژ بە ڕۆژ تێی هەڵدرێ
گەورەو و ئەدنای بە یەک چاو و نەزەر سەیری کرێ هەر کەسێ بێ حاکمی بێ تا وەکوو ڕیشەی دەرێ
کەی بێ خوێنتان بێتە جۆش و غیرەتیشتان بێتەکار
گەر بە شوێنی موستەقبەل و حوڕییەتدا ناگەڕێین چەند ئەدیب و چەن شەریفێ بۆ خوا سا ڕاپەڕێن
هەر وەکوو مینە بە شوێن ئەم غایە و بیرا گەڕێین حەققی خۆتانە، مەترسن، حەققە خۆ سەر نابڕێین
ئیستیقلالێکی زاتی وەرگرین گشت کورد دیار

1935


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).