مەخۆ ئەی پیری تەنپەروەر کەباب و کاڵەکی پردی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
مەخۆ ئەی پیری تەنپەروەر کەباب و کاڵەکی پردی  (1969) 
by سابیری
مەخۆ ئەی پیری تەنپەروەر کەباب و کاڵەکی پردی مەخەو ئەی میری بەر سێبەر وەکوو شامی تەپیو بوردی
ئەلا ئەی پیری بێ حاسڵ لەکن خۆت عاقڵ و وردی خەجاڵەت بی هەموو ڕەنجت قسووری خۆتە با بردی
سەنەی عومرت لە هەشتا تێپەڕیی و غافڵی هێشتا کە تۆفانی ئەجەل ئەرز و سەمای شێوان و هاوردی
لە هەشتا تێپەڕی عومرت قیامەت نایەتە فکرت جوێن و غەیبەتە زیکرت پیاوێ زیرەک و وردی
گرووهی ئەوەڵین ڕابوردن و ئێمەیش ئەچین ئاخر ئەگەرچی من تەپۆڵکەم تۆ لە چاوی من وەکوو گردی
سەر و ڕیشت بووە پەمبوو سەراپا عومری تۆ غەم بوو موسوڵمانیت هەموو دەم بوو، پەشیمانی و ڕووزەردی
ئەگەرچی من فەقیری شار و تۆ سوڵتانی دەورانی بەهەر حاڵێ کە من مردم لەناکاوێ ئەتۆش مردی
ئەگەر یارانی ڕابردوو بە خێر بێنیتە یاد ئەمڕۆ بە خێر یادت ئەکەن خەڵکی، سبە و دوویێ کە ڕابوردی
عەبا و جوببەی سپی و ساف و کەوای زەردت موبارەک بێ بە سوورەت شەککەری ئەمما بە تام و ڕەنگ گۆگردی
زەمانی زوهد و پارێزکردن و هەم تەوبەیە سابیر ئەگەر شێخی عەرەب یاخود ڕەئیسی تائیفەی کوردی
چییە دونیا زمستانە ئەجەل؟ بۆ ڕفت و بارانە لە هەوری قیبلەوە سابیر بەتوندی هات و هاوردی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse