مەتەڵ (II)
Appearance
| ئەم مەتەڵەمان نەختێک گرانە | لەقینی ئەوەی وتیان ئاسانە |
| زبانزەدێکی کوردی پەتییە | لەجێی پاساری ئەم پێنج پیتیە |
| هەرچی ئەنووسین کوردی پەتییە | با پێمان بڵێن پەتی و پەتییە |
| یەکەم و دووهەم لەلەی ژمارە | لە خوار پێپیلکە سەدا بنوارە |
| وەریگێڕیەوە پارچەیی لەشتە | کە ئەوەت لێ بڕا، گریانە بەشتە |
| سێهەم بخەرە ناو دوو و یەکەوە | بۆ جل و ڕاخەر نەنگە پێکەوە |
| کە سەری نەبێ کونی تێ دەبێ | ڕیسی جۆڵای پێ جێبەجێ ئەبێ |
| یەک و سێ بڵێ عەزیز بەو وڵاخ | کاتێکت زانی چوو بۆ ئابلاخ |
| یەک و دوو و پێنجی جەرگەی زستانە | لەگەڵ پەیدا بوو چلە بەندانە |
| دووخاڵی نەبێت ئێنجا دەعبایە | پیاوخۆری شەتی خواری بەغدایە |
| کێ هەڵیبێنێ ئەمجارە بە خوا | وێنەی شیرینی سجووقێک ئەخوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|